کیاڕۆستەمی: وێنەی ئایلان دۆخی پەنابەرانی بە جیهان نیشاندا

13/01/2016    21:23

کیاڕۆستەمی: وێنەی ئایلان دۆخی پەنابەرانی بە جیهان نیشاندا 


Cînema

سولی ئۆن وێب

پێشانگایەکی تایبەت لە ٤٣ وێنەی عەباس کیاڕۆستەمی، فیلمنامەنووس، دەرهێنەر، وەبەرهێنەر و وێنەگری بەناوبانگی ئێران 22ی بەفرانبار لە گەلەری "جێرمۆدەڕنە"ی ئەنقەرە، پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو.

کیاڕۆستەمی لە سەرەتای کردنەوەی ئەم پێشانگایەدا بە هەواڵنێرەکانی وت: لە ڕاستیدا هەر وێنەیه‌ک خۆی فیلمێکی بێ دەنگە. تەنیا یەک وێنە دەتوانێت ببێتە هۆی دروستکردنی فیلمێک.

هەروەها وتی: بۆ ڕوون بوونەوەی بایەخەکان و مانەوەی فیلمێکی ڕاستەقینە دەبێت لانی کەم ٣٠ ساڵ لە دروستبوونی تێپەڕبێت، بەڵام هونەری وێنەکێشان بە پێچەوانەی فیلم پێویستی بە سەرمایەداری نییە و سەربەخۆیە.



کیاڕۆستەمی وتی: ئەو وێنانەی بە مۆبایل دەگیرێن نابێت جدی بگیرێن چونکە هونەری وێنەکێشان ئامێر نییە، بەڵکوو ئەوە فەلسەفە و خوێنەواری و جوانیناسی وێنەگرەکەیە کە هونەری وێنەکێشان دەخوڵقێنێت و وێنەگری ئاژانسەکان یەکێکە لە جدی‌ترین جۆرەکانی هونەری وێنەگرتن.

کیاڕۆستەمی ئاماژەی دا کە وێنە دەبێت هەمیشەیی بێت و وتی: بۆ نموونە وێنەی ئایلانی کوردی، هەمیشەیی‌ترین وێنەی ساڵی پێشوو بوو. تەنیا یەک وێنە دەتوانێت گوزارشت لە جیهانێکی شاراوە بکات و ئەو وێنەش دۆخی نالەباری پەنابەرەکانی بۆ جیهان هەڵدایەوە.




پێشانگاکەی عەباس کیاڕۆستەمی تاکوو ١٠ی ئەپڕیل لە گەلەری "جێرمۆدڕنە" درێژەی دەبێت.

شایانی باسه‌ که‌ عه‌باس کیاڕۆسته‌می به‌ناوبانگترین سینه‌ماکاری ئێرانییه‌ که‌ به‌ ده‌یان خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌همه‌ن قوبادی له‌ سه‌ره‌تای کاری خۆیدا ده‌ست‌یاری کیاڕۆسته‌می بووه‌ و به‌ قوتابی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌ دێته‌ ئه‌ژمار.

هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw