سولی ئۆن وێب
ئالان ڕیکمانی ئەکتەری فیلمەکانی هاری پۆتەر، 'Die Hard' و 'Robin Hood' لە تەمەنی ٦٩ ساڵیی کۆچی دوایی کرد.
خێزانەکەی ڕیکمان ڕایانگەیاند کە ئەو بەهۆی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە و ماوەیەکی زۆرە بەهۆیەوە ئازاردەچێژێت.
ئەو بۆتە یەکێک لە خۆشەویسترین ئەکتەرەکانی بەڕیتانیا و ڕۆڵەکانی "پڕۆفیسۆر سنەیپ" لە فیلمی "هاری پۆتەر" و "هانس گروبەر" لە فیلمی "Die Hard" ئەم ئەکتەرەی بە تەواوی جیهاند ناساند.

نووسەرەکەی هاری پۆتەر "JK Rowling" سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەم هونەرمەندە کرد و ڕیکمان بە "ئەکتەرێکی سەمەرە و پیاوێکی گەورە" ناودەبات.
ئەو لە توویتەرەکەی خۆی نووسیوویەتی: "هیچ وشەیەک نییە کە ئەوە دەرببڕێت کە ئەو چەنێک تووشی شۆک بووە بە بیستنی هەواڵی مردنی ڕیکمان."
هەروەها دەڵێت: "بیرکردنەوەی من هەمان بیرکردنەوەی خێزانەکەیەتی کە ئێمە هونەرمەندێکی گەورەمان لەدەستداوە. بەشێکی دڵیان لەدەستداوە."

ئێما تۆمسۆن کە لە فیلمی "Love Actually" و "The Winter Guest" لەگەڵ ڕیکماندا دەردەکەوێت دەڵێت کە "ئەو یەکێک بووە لە باشترین ئەکتەر و دەرهێنەرەکان کە ئەو کاری لەگەڵ کردوون."
ئەو دەڵێت: "ئالان هاوڕێم بوو هەروەها ئەمە زۆر قورسە بۆ نووسین چونکە ماچی ماڵئاواییم لێکرد."

دەڵێت: "ئەوەی لەبارەی ئەوەوە بیرمە لەم ساتی لەدەستدانەدا ئەوەیە کە ئەو کەسێکی بلیمەت، ژیر و میهرەبان بوو."
هەروەها دەڵێت: "لە سەروو هەموو شتێکەوە کەسێکی نامۆ و تایبەت بوو و جارێکی تر کەسێکی وەک ئەو نابینینەوە."
سەرچاوە: BBC.com