زنجیرە سیمینارێکی هونەریی لە زانکۆی سلێمانی

16/01/2016    14:03

زنجیرە سیمینارێکی هونەریی لە زانکۆی سلێمانی  


Têkst

سولی ئۆن وێب
 ئامادەکردنی: لاژە تەها 


کۆمەڵەی ٦۸ لە چوارچێوەی هەوڵ و چالاکییە هونەرییەکانیدا، هەڵدەستێت بە سازدانی زنجیرەیەك سیمینار لە زانکۆی سلێمانی، ماوەی دوو هەفتە دەخایەنێت. ڕۆژی یەکشەممە ۱۷ ی ۱ی ۲٠۱٦ دەستپێدەکات و سەرجەمی سیمینارەکان لە هۆڵی عەلی جۆڵا، لە سکوڵی هونەر، کاتژمێر ۱:۳٠ی دوا نیوەڕۆ سازدەدرێت و هاتن بۆ هەمووانە. 

دەربارەی چۆنییەتی کارکردنی کۆمەڵەی ٦۸ لە کایەکانی هونەردا، لۆڤان عومەر، ئەندامی کۆمەڵەی ٦۸ بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "هونەر، وەك یەكێك لە دەرمانە تایبەتییەكانی دژ بە دەردە كۆمەڵایەتی و كەلتوورییەكان، هەمیشە لە ململانێدایە. بەداخەوە كە لە كۆمەڵگای ئێمە كار بەم دەرمانە نەكراوە و نەبووەتە ئامرازێكی گرنگ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەردە كۆمەڵایەتییەكان. ئێمە وەك كۆمەڵەی ٦۸، بە گرنگمان زانی پەنجە بخەینە سەر هەر یەك لە پایە سەرەكییەكانی هونەر." 




زنجیرەی سیمینارەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت: 
۱ـ ئیستاتیکا: (پەنجەرەکانی جوانیی: لەبارەی ئەفسوونی ژیانەوە) بۆ هێمن قەرەداغی، یەکشەممە، ۱۷ ی ۱ی ۲٠۱٦. 
۲ـ سینەما: (شکستی وێناکردنی سینەمایی لە دۆخی ئێستای ئێمەدا) بۆ دڵشاد مستەفا، سێشەممە، ۱۹ی ۱ی ۲٠۱٦. 
۳ـ شانۆ: (بینەر دەکەوێتە کوێی نماییشەوە؟) بۆ دێرین حامید، پێنجشەممە، ۲۱ی ۱ی ۲٠۱٦. 
٤ـ سەما: (وتاری جەستە لە هونەردا) بۆ ڕوبار ئەحمەد، یەکشەممە، ۲٤ی ۱ی ۲٠۱٦. 
٥ـ مۆسیقا: (پەیوەندی مۆسیقا و سیاسەت: مۆسیقای کوردی وەك نموونە) بۆ توانا حەمە، سێشەممە، ۲٦ی ۱ی ۲٠۱٦.
 ٦ـ شێوەکاری: (خوێندنەوەیەك بۆ هونەری شێوەکاری لە کوردستان) بۆ شیروان خان، پێنجشەممە، ۲۸ی ۱ی ۲٠۱٦.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw