لەبەر ئەم هۆکارانە دیکاپریۆ ئۆسکار دەباتەوە

16/01/2016    15:31

لەبەر ئەم هۆکارانە دیکاپریۆ ئۆسکار دەباتەوە 


Cînema

پشتیوان کەمال

ئایا دیکاپریۆ تا چ ئاستێک دەیەوێت خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکار بباتەوە؟ دەتوانین بڵێین ئەم ئەکتەرە مەزنەی جیهان تووشی سک ئێشە بووە بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە. کاتێک ئەکتەرێک نۆ مانگی تەمەنی دەبەخشێتە ئەوەی نواندن لە فیلمێکدا بکات، لە ژینگەیەکی ساردی بەستەڵەکدا وێنە بگرێت بە دەرهێنانی ئەلیخاندۆ گۆنزالێز ئیناریتۆ، بێگوومان ئەوە پیشان دەدات کە ئەم ئەکتەرە ئۆسکاری دەوێت وەک چۆن یەکێک لە جەهەنەمدا بە دوای ئاوی ساردا وێڵ دەبێت.



ئەمە مانای ئەوە نییە کە بڵێین لیۆ مافی ئەوەی نییە تینوو بێت بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە. لیۆ چوار جار پاڵێوراوبووە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاڵتوونی و شایەنی ئەوەش بووە بۆ زۆر زیاتر لەوە بپاڵێورێت. لەڕاستیدا ئۆسکار هیچ خۆشەویستیەکیان بۆ ئەم ئەکتەرە نییە بەتایبەتی لە فیلمەکانی "Inception"، "Shutter Island"، "The Departed"، "Catch Me If You Can"، "Gangs of New York" و "Revolutionary Road" ئەو فیلمە گرنگانەبوون کە لیۆی تیادا نەپاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە. بەڵام دەتوانین ئەوە بڵێین کە ئەمساڵ هەموو شتێک بۆ لیۆ جێگەی دڵخۆشییە، دەکرێت ئەمساڵ بە ساڵی لیۆ دابنێین. لەبەر ئەم هۆکارانەشە دەتوانین بڵێین لیۆ ئەمساڵ خەڵاتەکەی ئۆسکار بۆ خۆی دەباتەوە.

-یەکێک لە هۆکارەکان بریتییە لەوەی کە هۆڵیوود حەز بە کارەکانی لیۆ دەکەن. ئەو تەنها ئەکتەرێکی بلیمەت نییە، بەڵکو زۆر بە لێپرسراوێتیشەوە کارەکانی ئەنجامدەدات. 



-هۆکارێکی تر ئەوەیە کە ئەمساڵ پاڵێوراوەکانی تری ئۆسکار بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر هێندە بەهێزنین کە بتوانن ڕکابەرایەتی لیۆ بکەن.

-سەرەی لیۆیە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە. ئەو لە ماوەی ٣٧ ساڵی کارکردنیدا لەگەڵ زۆرینەی دەرهێنەرە گەورەکان کاری کردووە لەوانە "کریستۆفەر نۆلان"، "سام مێندز"، "دانی بۆیڵ"و "تارانتینۆ". بێگوومان لەگەڵ "مارتن سکۆرسیسی" کۆمەڵێک کاری گەورەی ئەنجامداوە کە ئەکتەرانی تری هۆڵیوود خەونی پێوەدەبینن. بێگوومان ئەگەر لیۆ خەڵاتەکە بباتەوە هیچ شتێکی سەیرنابێت.

-لیۆ لە فیلمی "The Revenant" نواندنێکی زۆر جوان دەکات. بێگوومان لیۆ لە فیلمەکەدا زۆرباش دەردەکەوێت. نواندنی ڕۆڵی کارەکتەرێک کە لە دارستاندا جێ دەهێڵرێت بۆ مردن، بەڵام لیۆ زۆر زیرەکانە سوود لە هەموو ئەو هەست و جوڵانەی خۆی دەبینێت تا بتوانێت ئازار و ناڕەحەتی و تووڕەیی خۆی پیشان بدات لە فیلمەکەدا. 



ئێمە دەتوانین بڵێین کە لیۆ ئەمساڵ شایەنی ئەوەیە خەڵاتەکە بباتەوە نەک ئەوەی بڵێین دەبێت بیباتەوە. پێش هەموو شتێک بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن لیۆوە بەهۆی توانا و لێهاتوویی خۆیەتی بۆ ڕۆڵبینینی کەسایەتی "هەگ گلاس"لە فیلمی "The Revenant"دا. 

سەرچاوە: People.com



هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw