سولی ئۆن وێب لە کاتی خۆئامادەکردن بۆ مەڕاسیمی بە خاکسپاردنی ھاوسەرەکەی، سیلین دیۆن ھەواڵی مردنی براکەی بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە پێدەگات. دوای ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردوو، ڕێنی ئەنجێلیلی ھاوسەری سیلین دیۆن لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش براکەی، دانیاڵ، بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماڵئاوایی لە خێزان و ھاوڕێ و ھەوادارانی کرد. دانیاڵ_دیۆن تەمەنی ٥٩ ساڵ بوو، ھەشتەمین منداڵی بنەماڵەی دیۆن بوو، لە نێوان چواردە منداڵی دیکەی خێزانەکە. ئەو شێرپەنجەی گەروو، مێشک و زمان ھەبووە. جێگەی باسە، ژنەکەی دانیاڵ ھەر لە تەمەنی ٥٩ ساڵیدا بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کردووە. دانیاڵ دارتاشێکی پیشەگەر بووە، بەڵام لەم دواییانەدا گەڕِاوەتەوە لای ئارەزووە کۆنەکەی کە ئەویش جیھانی میوزیک و گۆرانی بووە. سەرچاوە: CNN