پشتیوان کەمال
ئەگەر بڕیاربێت فیلمێک سەبارەت بە سەرکردەی ڕووسەکان ڤلادیمێر پۆتین دروستبکرێت، ئەوا لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئامادەیە ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت.
دیکاپریۆ بە Welt am Sonntag ی ئەڵمانی وت کە "ڕۆڵگێڕانی کارەکتەری پۆتین لە فیلمێکدا زۆر زۆر زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت، حەز بەوە دەکەم ڕۆڵی ئەو بگێڕم."
ئەکتەرەکەی فیلمی The Revenant لە کۆنفڕانسێکی ساڵی ٢٠١٠دا چاوی بە پۆتین کەوت کە کۆنفڕانسەکە تایبەتبوو بە پاراستنی پڵنگەکانی سیبریا. دیکاپریۆ بۆ International Business Timesی ڕوونکردەوە و وتی، "ڕێکخراوەکەمان پشتگیری دارایی بۆ چەندین پڕۆژە ئەنجامداوە تاوەکو ئەو پشیلە گەورانە بپارێزین. من و پۆتین تەنها باسی پاراستنی ئەو ئاژەڵە سەیرانەمان کردووە، نەک سیاسەت."
پۆتین لە کۆنفڕاسەکەدا مۆری پیاوانەی بەخشییە ئەم ئەکتەرە و ڕۆڵی دیکاپریۆی بەرزنرخاند لە ئامادەبوونی لەو کۆنفڕاسەدا هەرچەندە ئەم ئەکتەرە بە ڕێگایەکی سەختی ئاسمانیدا گەیشتبووە شوێنی کۆبوونەوەکە. پۆتین بە Los Angeles Timesی ڕاگەیاندووە کە "یەکێک ئەگەر دەمارێکی تووندی هەبووایە ئەوا نەدەهات بۆ کۆنفڕانسەکە. ڕەنگە وەک نیشانەیەک تەماشای ئەم بانگهێشتەی بکردایە، وەک شتێک کە ئەمە شایەنی ئەوە نییە ئەو بۆی بچێت." پۆتین هەروەها دەڵێت کە دیکاپریۆ "muzhik"ە کە بە مانای "پیاوی ڕاستەقینە" دێت.
دیکاپریۆ کە دوو داپیرە و باپیرەی ڕووسیی هەیە بە Welt am Sonntagی ڕاگەیاند کە ئەو حەزدەکات ڕۆڵی سەرکردەی هەمیشەیی ئەو وڵاتەش بگێڕێت.
بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، "لێنینیش یەکێک دەبێت کە زۆر سەرنجڕاکێشە ڕۆڵی بگێڕدرێت. زۆر حەزدەکەم ڕۆڵی ڕاسپۆتینیش بگێڕم. بڕوام وایە کە دەبێت فیلمی زیاتر هەبێت دەربارەی مێژووی ڕووسیا."
لە ئێستادا دیکاپریۆ پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکار بۆ ڕۆڵبینینی لە فیلمی The Revenant.
سەرچاوە: time.com
