کار‌ە بەردییە ئەفسوناوییەکانی کلاسپە ر

20/01/2016    12:30

کار‌ە بەردییە ئەفسوناوییەکانی کلاسپە ر 


Jînge

سولی ئۆن وێب
لە ئینگلیزییەوە : سرور محمەد

کارە  بەردییە کانی هونەرمەند جۆنی کلاسپەر   Johnny Clasper شێوازو فۆرمێکی دیاریکراو  لە خۆ ناگرێت، بەڵکو بریتین لە دیمەنی خولاوە بە جۆرێک کە  هەموو خەیاڵ کۆدەکاتەوەو بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت. خۆشەویستی و خولیای ئەم هونەرمەندە بۆ هونەرکەی لە وردەکاری دیزاینەکانیدا ڕەنگ دەداتەوەو دەکەوێتە بەرچاوی بینەر. لە بەردی وشکەوە بۆ مۆزایکی چەویین باڵانس لە نێوان بەردەکاندا ڕێکدەخات. کلاسپەر لە توانایدایە تەن و ماددەی ئاسایی بگۆرێت بۆ کاری هونەری زۆر جوان.

نرخاندن و گرنگی پێدانی هونەرمەند بۆ کارەکەی وای لێدەکات کە بەردەکانی خۆشبوێت و بە زۆر ئاراستەی جیایاندا ببات. کلاسپەر دان بەوەدا دەنێت کە ڕێگری  هەر سنورێک دەکات لەبەردەم کارەکەیداو، وە هەمیشە بە سۆز و خۆشەویستیەوە بەردەوام دەبێت لەوەی کە دەیکات.   

کلاسپەر دانیشتوی یۆرک شێری بەریتانیایەو ، وە ئەزمونی چەنی ساڵەی هەیە لە پیشپسازیغەکەدا.ئەم هونەرمەندە  لە ڕابردوودا چووەتە زانکۆ بۆ خوێندنی خشتکاری، بەڵام لە پاش دەستکردن بە کارەکە بە شێوەیەکی کرداریانە وە ژینگەیەکی تەواو جیاوازی بۆ خۆی دۆزییەوە. ئەوەی کە کلاسپەری بەهێز کرد و وای لێکرد کە لە خشتکاری ساکارەوە کاری هونەری بەردیین بکات، توانای داهێنەرانەی خۆی بوو کە ئێستا بەردی ئاسایی دەکات بە مۆزایکی زۆر سەرنج ڕاکێش. 

کلاسپەر  بە پارچەی بچوک دەستی پێکردو پاشان چەند پێشانگایەکی  لە وڵاتەکەی خۆیدا کردەوە .

سەرچاوە:  mymodernmet.com























هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw