ئەی وی وی مۆنۆمێنتێک بۆ پەنابەران دروست دەکات

20/01/2016    14:28

ئەی وی وی مۆنۆمێنتێک بۆ پەنابەران دروست دەکات 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

هونەرمەندی دیاری چینی ئەی ویوی نەخشەی کارێک دادەرێژێت دەربارەی رووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کە رووبەرروی تەواوی مرۆڤایەتی بۆتەوە و هەروەها بە دیاریکراوی کار لەسەر بابەتی پەنابەران دەکات لە کۆچیان بەرەو ئەوروپا.
وی وی دەڵێت زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی ئەو رێگەیەیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی کۆچ بکەن و لە نێویاندا ٤٥٠٠ کەس گیانی لە دەست داوە بەس تەنها لە ساڵی ٢٠١٥ دا، لە رێگەیان بۆ وڵاتانی خۆرئاوا.
دوای قسەکردن لەگەڵ نێوەندی فرانس پرێسی نێودەوڵەتی وی وی ووتی لە کارکردن دایایەو سەرقاڵی داڕشتنەوەی نەخشە یەکە بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتێک دەربارەی ئەو کەسانەی ژیانیان بەخت کردووە لە رێگەی شەپۆلەکانی دەریاوە.
دوابەدوای ئەمە ناوەندی فرانس پرێس ستۆدیۆیەکی لە جزیرەی لیسبۆس لە دەریای سپی ناوەراست دروست کرد بۆ بۆ کارکردن لەو پرۆژەدا، هونەرمەند دەڵێت دەمەوێت زۆرترین کات لەم کارەدا بەسەر بەرم و ئامادەییم هەبێت لەگەڵیان لەم بارودۆخە نا هەموارەدا.
هەروەها دەڵێت دەمەوێت رۆڵێکم هەبێت لە بنیاتی ئاگایی دەربارەی ئەم بارودۆخە.

سەرچاوە: I.D















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw