پشتیوان کەمال
ستۆدیۆکانی ئەمازۆن دواهەمین فیلمی جیم جارموش بەرهەمدەهێنن.
فیلمەکە چیرۆکێکی خۆشەویستییە دەربارەی ژیانی شۆفێرێکی پاسی پاترسن. فیلمەکە بە ناوی "Paterson"وەیە و ئەدام دڕایڤەر و گوڵشفتە فەراهانی ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. کاستی فیلمەکە لەم نزیکانەدا دەستیانکردووە بە کاری وێنەگرتن و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا لەسەر پەردەی سینەماکان نمایشبکرێت.
تێد هۆپی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی وێنەی جوڵاو لە ستۆدیۆکانی ئەمازۆن دەڵێت، "فیلمی 'Paterson' چیرۆکێکی هەزەلی، فەلسەفیی هەیە کە تەنها جیم دەتوانێت بیکاتە وێنە و نیشانی بدات. ئێمە لە نزیکەوە کاری لەگەڵ دەکەین و یارمەتی دەدەین بۆ ئەوەی ئەم فیلمە دروستبکرێت."
هەروەها دەڵێت، "ئەدام دڕایڤەر یەکێکە لە ئەکتەرە هەرە باشەکانی ئەم نەوەیەی ئێستا. شتێکی سەرنجڕاکێش دەبێت کە ببینین و بزانین ئەو لەگەڵ جیم دەتوانن چیمان بۆ بخولقێنن لە چیرۆکی پاترسنەوە."
سەرچاوە: adweek.com
.jpg)

