کارنامەی دەرچوونی قوتابیان لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سەڵڵاحەدین نماییش دەکرێن

20/01/2016    22:01

کارنامەی دەرچوونی قوتابیان لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سەڵڵاحەدین نماییش دەکرێن 


Şano

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا



سبەی ٢١ی ١ی ٢٠١٥ یەکەمین کارنامەی دەرچوونی قوتابیانی بەشی شانۆ لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵڵاحەدین کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی نماییش دەکرێت و بڕیارە لە ئاییندەدا سەرجەم قوتابیانی ئەو بەشە کارنامەی خۆیان پێشکەش بکەن.
جێی ئاماژە بۆکردنە خولی حەوتەمی بەشی شانۆ لە کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵڵاحەدین لە هەردوو بەشی نواندن و دەرهێنان پێکدێت و بریارە بۆ ئەمساڵ هەشت کارنامەی دەرچوون لەلایەن قوتابیانەوە لە هۆڵی کۆلێژی ناوبراو پێشکەش بکرێت. یەکەمین کارنامەی دەرچوونی ئەم خولەی قوتابیانیش بریتییە لە شانۆیی "مردن و پاکیزە" کە لە وەرگێرانی فاروق هۆمەرە و لەلایەن  هێرش سەبرییەوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجام دراوە و هەریەک لە قوتابیان چاوان خەلیل، ئومێد ڕەزا و یەعقوب عەبدوڵڵا ڕۆڵی کەسایەتییەکانی بەرجەستە دەکەن.


دەربارەی چۆنییەتی کارکردنی لەم دەقەدا، هێرش سەبری بە سولی ئۆن وێبی راگەیاند: "ئەم تێکستە شانۆییە خۆی دەقێکی واقیعییە و لە سالانی ١٩٩٠ ڕوویداوە، من هەوڵم نەداوە لە ڕێبازی شانۆییەکە دەربچم، واتە لەسەر ڕێبازی دیکە کاری لەسەر بکەم، بەڵام هەوڵمداوە بەشێوەیەکی نوێ خوازانە کاری لەسەر بکەم. من ئەم دەقە وەک خۆی کارم تێدا کردووە، تەنها چەند دیمەنێکی بچوک نەبێت کە بە هاوکاری م،کاروخ ئیبراهیم دامان ڕشتووەتەوە و بەشیکی کەمیش لە دەقەکە بە ئێستا کراوە لەڕووی ناوەڕۆکەوە."


ئەو قوتابییەی بەشی شانۆی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵڵاحەدین، ئاماژە بۆ ئەوەیش دەکات کە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیان لە کارکردن لە کارنامەی دەرچونیاندا، توشی کۆمەڵێک کێشەی زۆر بوونەتەوە و دەڵێت: "سەرجەم تێچووی کارنامەی دەرچوونم لەسەر گیرفانی خۆم خەرج کردووە بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی کۆلێژ و بەشی شانۆ. بگرە نەک ئامادە نەبوون کێشە چارەسەر بکەن، بەڵکو کێشەیان بۆ دروستکردووم."











هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw