پرسی سینەما لە سیمینارێکدا لە زانکۆی سلێمانی

21/01/2016    00:44

پرسی سینەما لە سیمینارێکدا لە زانکۆی سلێمانی 


Cînema

سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: لاژە تەها




ڕۆژی ۱۹ی ۱ی ۲٠۱٦، لە چوارچێوەی هەوڵ و چالاکییە هونەرییەکانی کۆمەڵەی ٦۸، دووهەمین سیمینار لە زنجیرە سیمیناری هونەری، لەژێر ناونیشانی (شکستی وێناکردنی سینەمایی لە دۆخی ئێستای ئێمەدا) لەلایەن دکتۆر دڵشاد مستەفاوە، پێشکەشکرا.

تێیدا د.دڵشاد چەندین پرسیار و باسی گرنگی وروژاند لەوانە: ئاخۆ بەرهەم هێنانی فیلم لەم نیشتیمانە زامدار و هەنجن هەنجنەی کورد دا لە کوێیە؟ سینەما لەکوێیە؟ ئەی ئێمە لە کوێی سینەمادایین؟ ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستاندا بە بەراورد بە جیهان لە کوێیە؟ چیمان بەرهەم هێناەو ئەتوانین چی بەرهەم بهێنین؟

دەربارەی سینەما دکتۆر وتی: "سینەما تەنها پیشە و چالاکی گروپێکی دیاریکراوی خاڵك نییە، بەهێندی ئەوەی بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی و پەیامێکی ڕاستەقینەی کلتورییە و دەتوانێت شوناسی دروستی کۆمەڵ و هەڵگری پەیامی میللەتان بێت بۆ دەرەوەی خۆیان".

هەروەها باسی لە کاڵ بوونەوەی نەریتی چوون بۆ سینەما کرد لەلای خیزانی کوردی بە شیوەیەکی سەرەکی بەهۆی خراپی بارودۆخی سیاسی کوردی، کە بووە بە هۆی نەمانی تامەزرۆیی و کەم بوونەوەی ئاستی خواستی سینەمایی لەلای تاكی کورد.


زنجیرە سیمینارە هونەرییەکانی کۆمەڵەی ٦۸ بەردەوامە، سبەینێ ۲۱ی ۱ی ۲٠۱٦، کاتژمێر ۱:۳٠ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی عەلی جۆڵا/ سکوڵی هونەری زانکۆی سلێمانی سیمینارێك لەسەر شانۆ لەژێر ناونیشانی (بینەر دەکەوێتە کوێی نماییشەوە؟) لەلایەن شانۆکار دێرین حامیدەوە پێشکەشدەکرێت.












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw