سپایک لی ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار بایکۆت دەکات

22/01/2016    16:29

سپایک لی ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار بایکۆت دەکات 


Cînema


پشتیوان کەمال

سپایک لی ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ بایکۆت دەکات ئەویش بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە هیچ ئەکتەرێکی ڕەش نەپاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

لی لە نۆڤەمبەری ئەمساڵدا خەڵاتێکی ڕێزلێنانی پێبەخشرا بۆ ئەو کارانەی لە سینەمادا ئەنجامیداون. بەڵام لە ڕۆژی دووشەمەدا دەرهێنەری فیلمەکانی "Do the Right Thing" و "Chi-Raq" لە ئەکاونتی خۆی لە ئینستاگرامدا نووسیوویەتی کە بڕیاریداوە بەشداری نەکات لە ئاهەنگە سەرەکیەکەی ئۆسکاردا لە ٢٨ی فێبریوەریدا.

نووسیوویەتی، "من دەمەوێت سوپاسی سەرۆک 'چێڕیل بۆن ئیسهاق' و ئەندامانی ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەر جوڵاو بکەم بۆ خەڵاتکردنی من و ڕێزگرتن لە کارەکانم لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا. من زۆر پێی دەزانم. لەگەڵ ئەوەشدا من و هاوسەرەکەم خاتوو تۆنیا لێویس لی لە ئاهەنگی ئۆسکاردا بڕیارمانداوە بەشداری نەکەین. ناتوانین پشتیوانی بکەین و ئەمەش هیچ مانای بێڕێزی نییە بۆ هاوڕێیانمان وەکو 'کریس ڕۆک' و بەرهەمهێنەر 'ڕێگی هەدلین'، هەروەها سەرکۆ ئەکادیمیاش 'بەڕێز ئیسهاق'. بەڵام چۆن دەکرێت بۆ ماوەی دوو ساڵی لەسەریەک لە ٢٠ ئەکتەری پاڵێوراودا هەموویان سپی پێست بن؟ با هەر باسی لقەکانی تریش نەکەین. تەنها لە ماوەی دوو ساڵدا ٤٠ ئەکتەر پاڵێوراون بەڵام هیچیان ڕەشپێستنین. ئێمە ناتوانین نواندن بکەین؟ ئەمە چ بێماناییەکە!!"


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw