سولی ئۆن وێب
کتێبی منداڵانەی بۆقی بەرچاوتەنگ لە نووسینی ئازاد سەعیدی لە لایەن نەشری مانگەوە ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا.
کتێبی بۆقی بەرچاوتەنگ لە لایەن هونەرمەندان پرشنگ ئەمانی و ئیسماعیل ڕەزایی نیگارکێشی بۆ کراوە و ١٢ لاپەڕەی تەواو ڕەنگییە کە بۆ منداڵانی پۆلی یەک تاکوو ٣ی سەرەتایی نووسراوە.
"هادی کیا" بەرپرسی چاپەمەنی مانگ لەمبارەوە بە سۆلیئۆنی وت: کتێبی بۆقی بەرچاوتەنگ بەشێکە لە زنجیرە کتێبەکانی نەشری مانگ بۆ مندڵان، نەشری مانگ لە ژێر ناوی پڕۆژەی "ئەستێرە" دەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی زنجییرەیەک کتێبی منداڵان بە زمانی کوردی کە لە ڕووی دیزاین و چاپەوە بە شێوازێکی باش لە چاپ دراون.
ئەو درێژەی دا: هیوادارین ئەمە بتوانێت بەشێک لە بۆشاییەکانی کەم بوونی کتێبی منداڵان بە زمانی کوردی پڕبکاتەوە و خزمەتی زمان و فەرهەنگی کردبێت.
شایانی باسە کتێبەکە لە تیراژی ٢٠٠٠ هەزار نوسخە و بۆ یەکەمینجار ڕەوانەی بازاڕی کتێبی کوردی کراوە.