پشتیوان کەمال
نووسەر و دەرهێنەر و خانمە ئەکتەری پاڵێوراوی ئۆسکار دەڵێت کە هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە ژن بیت و لە بواری فیلمسازیدا کاربکەیت بەهۆی ئەو جیاوازییە زۆرەی دەکرێت لەو بوارەدا.
نووسەری دووجار پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار "جولی دێلپی" دەڵێت کە هەندێکجار هیوای ئەوەی خواستووە کە ئەمریکییەکی ئەفریقی بوایە، هەروەها لە پانێڵێک کە لە فێستیڤاڵی 'سەندانس' سازکرابوو وتی: "کە هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە لە بواری فیلمسازیدا ژن بیت".
دێڵپی کە نووسەر و دەرهێنەر و خانمە ئەکتەرێکە و دووجار پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ نووسینەکانی لە هەردوو فیلمی "Before Midnight" و "Before Sunset" وتی: "دوو ساڵ لەمەوپێش من وتم کە ئەکادیمیا زیاتر گرنگی بە پیاوان و ڕەشپێستەکان دەدەن،کە ئەمە ڕاستییە، بەڵام لەلایەن میدیاوە هەزار تۆمەتم بۆ دروستکرا."
دێڵپی کە لە فەڕەنسا لەدایکبووە بەردەوامبوو: "شتێکی زۆر سەیرە؛ ژن دەتوانێت قسەبکات، من هەندێکجار هیوادەخوازم ئەمریکییەکی ئەفریقی بوومایە چونکە سەرئەنجام هەر تۆ باشتریت."
هەروەها وتی: "ژنبوون قورسترین شتە. لە سەروو هەموو شتێکەوە خەڵکی ڕقیان لە فێمێنیستەکانە. هیچ شتێک لەوە خراپتر نییەم کە لەم بوارەدا ژن بیت. من تەواو بڕوام بەمە هەیە."
قسەکانی دێڵپی لە کاتێکی زۆر هەستیاردایە بەرامبەر بە ئەکادیمیای زانست و هونەری وێنەی جوڵاو، کاتێک ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵە هیچ ڕەشپێستێک نەپاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار.
چەندین ئەکتەر و دەرهێنەری گەورەی سینەما بەهۆی دروستکردنی جیاوازی چینایەتی بڕیاریانداوە کە بەشدارنەبن لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لەوانە: "Jada Pinkett-Smith, Will Smith, Spike Lee و Michael Moore"
سەرچاوە: The Guardian