سولی ئۆن وێب ئامادەکردنی: لاژە تەها ڕۆژی ۲٤ی ۱ی ۲٠۱٦، لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە هونەرییەکانی کۆمەڵەی ٦۸، چوارەمین سیمینار لە زنجیرە سیمیناری هونەری، سیمینارێك لەژێر ناونیشانی (وتاری جەستە لە هونەردا) بۆ مامۆستا ڕوبار ئەحمەد، سەرپەرشتیاری گروپی لەیزین بۆ سەمای بالێ لە زانکۆی سلێمانی پێشکەشکرا. سەرەتا ڕوبار ئەحمەد خوێندنەوەیەکی بۆ ئاماژە و وتارەکانی جەستە کرد و باسی لە مێژووی جوڵە و شێوازەکانی سەما بەتایبەت بالێ بە پێی قۆناغە مێژوویەکانی، دواتر یەکێك لە کارە هونەرییەکانی خۆی پێشکەشکرد بە ناوی (سەمای پەپولەکان) بە گفتوگۆیەکی کراوە لەنێوان مامۆستا و ئامادەبووان کۆتایی هات. جێگای باسە سبەینێ ۲٦ی ۱ی ۲٠۱٦ کاتژمێر ۱:۳٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی عەلی جۆڵا/سکوڵی هونەر لە زانکۆی سلێمانی پێنجەمین سیمینار لە زنجیرەی سیمینارە هونەرییەکان، لەژێر ناونیشانی (پەیوەندی مۆسیقا و سیاسەت: مۆسیقای کوردی وەك نموونە) بۆ توانا حەمە، نووسەر و لێکۆڵەر سازدەدرێت. هاتن بۆ هەموانە.