پشتیوان کەمال
مۆزەخانەی پێرا لە ئیستەنبوڵ ستایشی کارەکانی ئەنتوان چیخۆف دەکات ئەویش لە چوارچێوەی پڕۆگرامێکی فیلمدا و ئەمیش دەکەوێتە هەمان ڕۆژی لەدایکبوونی ئەو نووسەرە کە ٢٩ی جەنیوەرییە.
چیخۆف "١٨٦٠-١٩٠٤" زۆرینەی کارە مەزنەکانی لە ساڵی ١٨٩٤ بەدواوە نوسیووە، لە دەیەی یەکەم کە بە ماوەی لەدایکبوونی سینەما ناسراوە. هەرچەندە هیچ کات بۆ فیلم چیرۆکی نەنوسیووە، بەڵام کارەکانی کاریگەری گەورەیان بەسەر سینەماکارانەوە جێهێشتووە و چەندینجار نووسینەکانی کراونەتە فیلم.
"The Sky Sparkles: In Praise of Chekhov" لە ڕۆژی هەینییەوە تا ڕۆژی ٢٧ی فێبریوەری کارەکانی بەڕێوەدەچێت و لە مۆزەخانەی پێرا، کە تیایدا بڕیارە هەشت فیلم نمایشبکرێن کە لەلایەن دەرهێنەری ڕووسەوە بەرهەمهێنراون لەنێویاندا کارین شاکنازارۆڤ، ئەندرێ کۆنچالۆڤسکی و نیکیتا میخاڵکۆڤ.
دەرهێنەری تورک نوری بیلگە جەیلانی براوەی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتوونی کان بۆ فیلمی "Winter Sleep" کە تیایدا سوودی وەرگرتووە لە چیرۆکەکانی چیخۆف لەو ژمارە فیلمەدایە کە بڕیارە نمایشبکرێن.
سەرچاوە: TodaysZaman