تەلارسازانی فەڕەنسی پلانێکی ژینگەییان بۆ تەلاری ئۆفیسی نمایشکرد

27/01/2016    18:36

تەلارسازانی فەڕەنسی پلانێکی ژینگەییان بۆ تەلاری ئۆفیسی نمایشکرد 


Dîzaîn

سولی ئۆن وێب

  نیکۆلاس لاینێ و هاوبەشەکانی دیزاینی باڵەخانەیەکیان کرد کە کۆنسێپتێکی کراوە و روویەکی دەرەکی جوانی هەیە. ئۆفیس و تێرەسەکان پلانێکی هەڵگەڕاوەیان هەیە، رێڕەوی جوڵەی ناوکی تەلارەکەیان بردۆتە رووی دەرەوە. ئەم هەنگاوە ژینگەییە تەنها ئۆفیسێکی تەندروست دروستناکات و ناوچە قەرەباڵغەکان چۆڵتر ناکات، بەڵکو رێگە بە تەلارسازانیش دەدات کە شوێنی سەوز بەناو تەلارەکەدا بڵاو بکەنەوە.
  دیزاینی تەلارەکەبۆ ئەوە بووە کە کۆمپانیاکان شوێن و تێرەسی تەندروست و سەوزیان هەبێت بۆ کارکردن، دیزاینە ژینگەییەکە بۆ بەرپەچدانەوەی ساردی رووی دیزاینە باوە کۆنکرێتیەکان بوو.
  ئۆفیسەکە ئیلهام لە کەش و هەوای دەریای ناوەڕاست و شێوازی ژیانی ناوچەکە وەردەگرێت، بۆ ئەوەی شوێنێکی نوێ بۆ ژینی کار دابین بکات.
      کرستیان تۆردۆ سەرۆکی بۆردی "ئێکۆ ڤالێ ئی پی ئەی" دەڵێت "ئۆفیسەکە ئەوکات دەبێت بە شوێنێکی کۆبوونەوە، شوێنێکی گشتی، وا لە خۆی دەکات کە هەماهەنگی زیاتر هەبێت لە کارکردندا".
      لەگەڵ کۆنسێپتە تەندروستەکەیشیدا، پێکهاتەکەشی ژینگەییە، لە ناو شارە ژینگەییەکاندا بڕوانامەی زۆرباشی "بریەم"ی پێدراوە، بە بڕوای تەلارسازان هاوتا دەبێت لەگەڵ پێوەرە ژینگەییەکانی "سی ئاڕ کیو ئەی" کە لا لایەن "ئی پی ئەی"ەوە دانراون.




















هه‌والی زیاتر

ستایلێکی جیاواز

Dîzaîn

20/04/2016

ستایلێکی جیاواز

zortirîn xwênraw