سولی ئۆن وێب
دوکتور ئۆمێد قادرزاده، سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کورد‌ناسی وتی: ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کورد‌ناسی زانکۆ کوردستان، کۆنفڕانسی زانستی کورد و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به هاوکاری ئه‌نیستیتۆی فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر و په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران به‌ڕێوه ده‌بات.
قادرزاده درێژه‌ی دا: ئه‌م کۆنفڕانسه له دوو به‌شدا پێشکه‌ش ده‌کرێت. وتاری یه‌که‌م له ژێر ناوی "هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕوانگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌ناسانه‌کان سه‌باره‌ت به کورد" له لایه‌ن دوکتور به‌ختیار سه‌جادی، وتاری دووهه‌م له ژێر ناوی "ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کورد له ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بدا" له لایه‌ن دوکتور عبدوڵڵا ڕه‌سوڵ‌نژاد، وتاری سێهه‌م به ناوی "سیمای کورد له ئه‌ده‌بی فارسی" له لایه‌ن دوکتور ئه‌حمه‌د پارسا، وتاری چواره‌م به ناوی "که‌سایه‌تی کورد له ئه‌ده‌بی کوردی" له لایه‌ن دوکتور نه‌جمه‌دین جه‌باری، وتاری پێنجه‌م له ژێر ناوی "خوێنده‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی به پێی به‌یت و حه‌یرانه‌کان" له لایه‌ن دوکتور ڕه‌حمان وه‌یسی و "کورد له ده‌قه ئسیلامییه‌کاندا" له لایه‌ن دوکتور هادی ڕزوان-ه‌وه پێشكه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کورد‌ناسی زانکۆی کوردستان له کۆتایدا وتی: ئه‌م کۆنفڕانسه به ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی و ورد له فه‌رهه‌نگ و که‌لتووری کوردی به‌ڕێوه ده‌چێت و هیوادارین له داهاتوودا بتوانین کۆنفڕانسه‌کان له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ڕێوه ببه‌ین و له‌م ڕه‌هه‌نده‌وه بتوانین پاشخانێکی مه‌عریفی و زانستی پته‌و بۆ فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی له زانکۆی کوردستاندا به‌رهه‌م بێنین.
شایانی باسه که کۆنفڕانسی زانستی کورد و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان ڕۆژی 26ی ڕێبه‌ندانی 1394ی هه‌تاوی له هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆی کوردستان، کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌کات و تاکوو 7ی ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ درێژه‌ی ده‌بێت.