سولی ئۆن وێب
پێش خۆکوشتنی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا فرانسیسکا خاوەنی ٨٠٠ وێنەی دیار و ناوداری فۆتۆگرافییە کە تایبەت و هەڵگری کۆنسێپتێکی جیاوازە.
زۆرینەی کارەکانی کارەکانی لە فەزای ژووردا بە ئەنجامی گەیاندوون و هەتا ئیستاش وێنەکانی جێگەی باس و گفتوگۆن لە نێوەندەکانی خوێندن و کلتوردا و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
فرانسیسکا وودمان ١٩٥٨ - ١٩٨١ ژیا لە ئیستادا وەک یەکێک لە دیارترینی فۆتۆگرافەرەکان لە نێوەندی خوێندندا کاری لەسەر دەکرێت و لە نوێترینیان تایبەت بە کۆنسێپتی ژیان و هەڵگری بیری سەردەم پیشانگایەکی شیکاری بۆ کارەکانی رێکخرا لە نێوەندی کلتوری و میدیایی شاری نیۆرک.
لە ساڵی ١٩٧٠ ناوبانگێکی دیار هەبوو گەرچی بایەخی پێی نەبوو، هەمیشە دەیووت بۆ من گرنگە بتوانم زیاتر و زیاتر قووڵ ببمەوەو کار بکەم تەنها قسەکەرێک نەبم و هاوکات رەخنەی لە هاو تەمەن و هاوریکانی دەگرت و دەیووت ئێوە کاریگەرن بەم سیاسەتە نوێیە ئەوەی لێتان دەبینرێت تەنها دانیشتن و قسە دووبارەکانتانە لە ژیاندا وودمان لە خێزانێک هونەرمەند بوو باوک و دایکیشی لە هونەرمەندە دیارەکانی ئەمریکا بوون، براکەی چارلس لە دیارترینەکانو دامەزرێنەرانی هونەری ئەلکترۆنی بوو، دوا بە دوای جیابوونەوەی لە هاوڕیکەی و ئەو بیرە جیاوازەی بەرامبەر کاری فۆتۆ هەیبوو کە وای کرد لە هەندێک کاردا وەرنەگیرێت بڕیاری خۆکوشتنی داو لە بالکۆنی شوقەکەیەوە لە شاری نیۆرک خۆی فرێ دەداتە خوارەوە.