سولی ئۆن وێب فۆتۆ: شوان حەمە سەعید دوای سێ ڕۆژ نماییشکردنی بەردەوام، بڕیارە سبەی کاتژمێر ٤:٠٠ی ئێوارە دواڕۆژی نماییشی شانۆیی "کۆچبەران" بێت لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی، کە لە دەرهێنانی شانۆکار فازیل جافە و هەریەک لە ئەکتەران ڕێباز محەمەد و گۆران نامیق ڕۆڵی کەسایەتییەکانی شانۆییەکەیان بەرجەستە دەکرد.