پشتیوان کەمال
فیلمەکەی نات پارکەر "لەدایکبوونی نەتەوەیەک" کە دەربارەی یاخیبوونی کۆیلە "نات تورنەر"ە هەردوو خەڵاتی بینەرانی درامیی ئەمریکا و خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی لە ٣٢ هەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس بەدەستهێنا.
نات پارکەر ئەزموونی سەندانسی وەک کەمپێکی هاوینە باسکرد. پارکەر هەروەها خەڵاتی بینەرانی بەدەستهێنا بۆ فیلمی "لەدایکبوونی نەتەوەیەک"، کە لەلایەن کۆمپانیای "Fox Searchlight"ەوە بە بڕی ١٧.٥$ کڕدرا پاش شەڕێکی قورس لەگەڵ کۆمپانیای "Netflix".
خەڵاتی دەرهێنەر درایە دەرهێنەری فیلمی "Swiss Army Man" دانیاڵ کوان و دانیاڵ شێینێرت. فیلمی "Trapped" کە باسی مافی لەباربردنی منداڵی دەکرد خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەرانی پێبەخشرا لە بەشی دۆکومێنتەریدا.
تایکا وایتیتی دەرهێنەر کە فیلمی "Hunt"ی لە فێستیڤاڵی سەندانسی ئەمساڵدا نمایشکرا، باسی لەوەکرد کە فیلمەکانی توانیوویانە تا ئێستا چەندە بەدەستبهێنن و چەند فیلمیشی لە سەندانسدا نمایشکراوە "چوار فیلم".
فیلمی "Weiner " خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکومێنتاریی لە فێستیڤاڵەکەدا لە پارک سیتی بەدەستهێنا.
بەشی پێشبڕکێی درامیی سینەمای جیهانیش بەخشرایە ئێلیت زێکسەر، بۆ فیلمەکەی "Sand Storm" کە دەربارەی کۆمەڵگای کۆچەری بوو، هەروەها "Felix van Groeningen" خەڵاتی دەرهێنانی بۆ فیلمی "Belgica" بەدەستهێنا.
فیلمی "سۆنیتا" کە دەربارەی ڕاپەرێکی ئێرانییە لە بەشی سینەمای جیهانیدا خەڵاتی لیژنەی دادوەرانی پێبەخشرا لە بەشی دۆکومێنتەریدا. مایکڵ مارزاک خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بۆ فیلمی "All These Sleepless Nights".
وەک ئەوەی لە پێشتردا ئاشکراکرا کورتە فیلمی "Thunder Road" لە دەرهێنانی "Jim Cummings" خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵەکەی بەدەستهێنا. ٣٢هەمین خولی سەندانس لە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
سەرچاوە: TheGuardian