فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین ستایشی ئالان ڕیکمان و دەیڤد بۆوی دەکات

02/02/2016    22:35

فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین ستایشی ئالان ڕیکمان و دەیڤد بۆوی دەکات 


Cînema


پشتیوان کەمال

فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین ڕایگەیاند کە لە خولی ٢٠١٦ی فێستیڤاڵەکەدا ستایشی کارەکانی ئالان ڕیکمان و دەیڤد بۆوی دەکات. 

لێپرسراوی فێستیڤاڵەکە، دیاتەر کۆسلیک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پڕۆگرامی فێستیڤاڵەکەی بە تەواوی خستەڕوو، هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە پرێمەری جیهانی فیلمەکەی تێرێنس دەیڤس "A Quiet Passion" لە فێستیڤاڵەکەدا دەبێت و فیلمەکەی برایانی کۆینیش "Hail, Caesar" فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە دەبێت. 

فیلمەکە بڕیارە لە ١١ی فێبریوەری دەست بە کارەکانی بکات و فیلمەکەی ئانگ لی "Sense and Sensibility" نمایشدەکرێت و تیایدا ئالان ڕیکمان ڕۆڵی لاوەکی دەگێڕێت لە فیلمەکەدا لە کارەکتەری "Colonel Brandon"، ستایشەکەی بۆویش بریتی دەبێت لە نمایشی فیلمەکەی نیکۆلاس ڕۆیج لە ساڵی ١٩٧٦دا "The Man Who Fell to Earth". 

پاڵێوراوان بۆ پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی ورچی زێڕین کۆتایی هاتووە و فیلمەکەی تۆماس ڤینتەربێرگ "The Commune" کە لە ژیانی منداڵی خۆیەوە سەرچاوەی گرتووە بەشدارە؛ فیلمی دۆکومێنتاریی "Zero Days" ی ئەلێکس گیبنی کە دەربارەی کێشەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانە بەشدارە؛ فیلمەکەی مایکڵ گراندەیگ "Genius" و فیلمەکەی میا هانسن "Things to Come" بەشدارن.

لە بەشی پێشبڕکێ فیلمی "Alone in Berlin" دەبێت کە وەرگیراوە لە ڕۆمانی "Midnight Special" دەرهێنەری فیلمی "Mud" کاری دەرهێنان بۆ فیلمەکە دەکات، فیلمەکە باس لە پیاوێک دەکات کە کوڕەکەی دەپارێزێت لە بریکارەکانی حکومەت لە زەمەنی نازیەت لە ئەڵمانیادا.

فێستیڤاڵی فیلمی بەرلین لە ١١ تا ٢١ی مانگ دەخایەنێت. 

سەرچاوە: TheGuardian


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw