سولی ئۆن وێب
خاتوو ڕێزان حه‌سه‌نی، ماسته‌ری ئه‌ده‌بی ئینگلیزی، بۆ یه‌که‌م جار به زمانی ئینگلیزی له زانکۆ ئازادی ئیسلامی ته‌ورێز هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زانستی له نێوان دوو ڕۆمانی دوایین هه‌ناری دونیا-ی به‌ختیار عه‌لی و ڕۆمانی "به‌هه‌شت" له تۆنی مۆریسۆنی ئه‌مه‌ریکی پێشکه‌ش ده‌کات.
خاتوو ڕێزان حه‌سه‌نی له‌مباره‌وه به سۆلی ئۆنی وت: ئاسۆی من بۆ نووسینی تێزی کۆتایی ماستەر ئەوە بوو، هیچ نەبێت ڕۆمانێکی کوردی بناسێنم، بەڵام ئەمە تەنها هۆکار نەبوو چونکە ناساندن لە ڕێگایوەرگێرانەوە مسۆگەر ئەبێت، هەر بۆیە ویستم ڕۆمانێک هەڵبژێرم کە تا ئاستێکی بەرچاو ناساندنی ژیانی تاکە کوردەکان بێت لەم چەند دەیەیه لە نەهامەتی، شەڕ و ئەنفال . ڕۆمانی دواهەمین هەناری دونیا‌م بۆیە هەڵبژارد کە نووسەر گێڕانەوەیه‌کی تایبەت دەرباەری قەیرانی شۆناس و
تێکۆشانی سۆبێکت بۆ دەستەبەر کردنی شۆناسه‌که‌ی ئه‌کات.
ئه‌و درێژه‌ی دا: لەو لاشەوە ڕۆمانی "بەهەشت"ی خاتوو تۆنی مۆریسۆنم هەڵبژارد. نووسەری بە ناوبانگی ڕەش پێستی ئه‌مریکی، براوەی خەڵاتی نۆبێلی ساڵی ١٩٩٣. زۆربەی ڕۆمانەکانی ئەم خاتوونە لە ناو دڵیکۆمەڵگای رەش پێستەکاندا هەڵ ئەقوڵێت. ڕووداوەکانی "بەهەشت" کە لە کۆمەڵگایەکی تەواو ڕەش پێستدا ڕوو ئەدەن، بەڵام لەم ڕۆمانەدا تیشکی زۆرتر ئەخرێتە سەر گرووپێکی پەراوێز خراو یان باشتر بڵێم پەراوێزخراوی پەراوێزێکی دیکه، ئەویش چەن ژنێکی دانیشتووی کڵێسه‌یه‌کی بە مەودا نزیک لە کۆمەڵگە تەواو ڕەش پێستەکەیه. خاڵی هاوبەشی ئەم دوو ڕۆمانە لێرەدایە بەرئاورد کردنی سۆبێکتی دوو جار پەراوێز خراوی ڕەش پێست و کوردییه. خاتوو حه‌سه‌نی سه‌باره‌ت به ئانجامی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌ڵێت: دواین هه‌ناری دونیا، ڕه‌وایه‌تی ئه‌و منداڵه په‌ڕاوێزخراوانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردییه که تێدکۆشین تاکوو له‌م جیهانه پڕ له ده‌مارگرژیی و بێ متمانه‌یه‌دا درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن. له‌و لاشه‌وه ڕۆمانی به‌هه‌شتمان هه‌یه که کۆمه‌ڵگای ڕه‌شپێسته‌کان تاقمێک ژن به هۆکاری یه‌کنه‌گرتوویی خۆیان له به‌رانبه‌ر سپی پێسته‌کان ده‌زانن و بڕیاری کوشتنیان ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مان مل به‌م نادادپه‌روه‌رییه ناده‌ن.
ئه‌و درێژه‌ی دا: هه‌ر دوو ڕۆمانه‌که هیچ ڕه‌وایه‌تی پڕاوێزخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی په‌ڕاوێزخراوه ئاوا ملیش به‌م نادادپه‌روه‌رییه ناده‌ن و هه‌وڵ بۆ ده‌رباز بوون له‌و دۆخه ناله‌باره ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌رچی قسه له‌سه‌ر ئه‌م کاره زۆره، به‌ڵام له کۆتایی ده‌بێت سپاسی تایبه‌تی دوکتور به‌ختیار سه‌جادی وه‌ک مامۆستای چاودێڕی ئه‌م تێزه بکه‌م که به‌ڕاستی یارمه‌تی دام و دواتر هه‌وڵیش ده‌ده‌م تاکوو چه‌ند وتارێک له‌م لێکۆڵینه‌وه بۆ چه‌ند گۆڤارێکی زانستی زانکۆوه سه‌ره‌کییه‌کانی جیهان بنێرم. شایانی باسه که خوێندنه‌وه بۆ تێزیی کۆتایی ماسته‌ری خاتوو ڕێزان حه‌سه‌نی ڕۆژی چوارشه‌مه (۱٤ی ڕێبه‌ندان) له زانکۆ ئازادی شاری ته‌ورێز به ئاماده بوونی مامۆستای سه‌رپه‌ره‌شتیار دوکتور به‌ختیار سه‌جادی (سه‌رۆکی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی زانکۆ کوردستان له سنه)، مامۆستای ڕاوێژکار دوکتور ماجد عه‌له‌وی (مامۆستای ئه‌ده‌بی ئینگلیزی زانکۆی ته‌ورێز) و مامۆستای چاودێڕ دوکتور ناسر ده‌شت‌په‌یما (سه‌رۆکی به‌شی زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی زانکۆی ئازادی ته‌ورێز) به‌ڕێوه ده‌چێت.