پاش حەوت ساڵ لە بڵاوکردنەوەی لە فەڕەنسا قەدەغەکرا

06/02/2016    02:46

پاش حەوت ساڵ لە بڵاوکردنەوەی لە فەڕەنسا قەدەغەکرا 


Cînema


پشتیوان کەمال

دادگای فەڕەنسا بڕیاری قەدەغەکردنی فیلمەکەی ٢٠٠٩ی لارس ڤۆن ترێیەر (Antichrist)ی دەرکرد بەهۆی زۆری دیمەنە سێکس و تووندوتیژیانەی لەو فیلمەدا هەیە. 

بڕیارەکە لەم هەفتەیەدا دەرکرا پاش ئەوەی گروپێکی کاسۆلیکی بەناوی (Promouvoir) هەوڵیدا بەوەی فیلمەکە بۆ هاوڵاتیانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغە بکرێت. فیلمەکە پێشتر بەجۆرێک بوو کە تەنها هاوڵاتیانی سەروو ١٦ ساڵ دەیانتوانی بیبینن. 

لە ئێستادا بڕوانامەکەی فیلمەکە سڕدراوەتەوە و فیلمەکە لە سینەما و تەلەفزیۆنەکان قەدەغەدەکرێت تا ئەو کاتەی جیاکاریەکی نوێ دەکرێت بۆ فیلمەکە. دادگا دەڵێت کە وەزیری ڕۆشنبیری "هەڵەی کردووە" لە بڕیاری سەرەکیدا بۆ پێدانی بڕوانامە بەو فیلمە. 



فیلمەکە لە نواندنی "چارلۆتێ گەینسبۆرگ" و "دیلێم دافۆی"ە کە بەهۆی لەدەستدانی منداڵەکەیانەوە ئازاردەچێژن و ژیانیان بۆ کابینەیەکی ناو دارستانێک دەگوازنەوە، کە تیایدا چەندین ڕووداوی سەیروسەمەرە ڕوودەدات. لە ڕۆژی بڵاوبوونەوەی فیلمەکەشدا دەنگۆیەکی زۆری نایەوە بەهۆی زۆری ئەو دیمەنە توندوتیژیانەی لەم فیلمەدا بەکارهاتوون لەلایەن ئەکتەرانی سەرەکی ناو فیلمەکەوە. 

بڕیارەکە پاش چەندین یاسای تر دێت کە دادگاکانی فەڕەنسا بەهۆی هەوڵەکانی گرووپی "Promouvoir"ەوە دەریکردوون. ساڵی ڕابردوو، فیلمی "شین گەرمترین ڕەنگە" کە یاسای پێشتری بۆ هاوڵاتیانی سەروو دوانزە ساڵ بوو، پووچەڵکرایەوە بەهۆی زۆری دیمەنە سێکسیەکانیەوە. هەمان گرووپ هەوڵیداوە یاساکانی هەردوو فیلمی "Nymphomaniac" و "Fifty Shades of Grey" بگۆڕێت.

سەرچاوە: The Guardian


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw