بژی خۆشەویستی

07/02/2016    15:41

بژی خۆشەویستی 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

"بژی خۆشەویستی" ناونیشانی کارێکی پڕ لە رەنگی هونەرمەند دی سێنت فالێ-یە Niki de Saint Phalle. کارەکە بەشێوەیەکی دیار رەنگاورەنگی پێوە دیارە و وەکو پۆستکاردێک بەکار دەهێنرێت، خەڵکی ئەم جۆرە کارانە زیاتر وەک دیارییەک بۆ کەسە ئازیزەکانیان بە کاری دەهێنن.
کەواتە پێویست ناکات دیارییەکەت بۆ کەسە ئازیزەکانت گەورە و بەرچاو بێت، دەتوانیت پەیامێکی زۆر جوان لە رێگەی پۆستکاردێکی وەک "بژی خۆشەویتی" بنێریت بۆ ئازیزانت.
بیکی دی سێنت فالێ لە ساڵانی١٩٣٠-٢٠٠٠ ژیاوە و لە خێزانێکی ئەرستۆکراتی بووە. وەک پەیکەرتاش، نیگارکێش و بەرهەمهێنی فیلم کاری کردووە. کەسێکی چەپ و فێمینیست بووە ئەمەش لە ژیانی راستەقینەی و لە کارە هونەرییەکانیدا رەنگدانەوەی هەبووە. نیکی دی سێنت فەیل یەکێکە لە وهونەرمەندە بە ناوبانگە فێمینستانەی ناوەڕاستی سەدەی بیست. لەماوەی بەرهەمهێنانی کارە هونەریەکانیدا توانیوێتی کەرەستەی گونجاو بۆ کارە هونەرییەکانی دابین بکات، بەتایبەتی لەنێوان کاری پەیکەرو فۆتۆگرافیدا.



هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw