پشتیوان کەمال
لە نوێترین هەواڵدا برایانی کۆین وەک کەسایەتیەکی گرنگی هۆڵیوود ڕای خۆیان سەبارەت بە نەبوونی جیاوازی چینایەتی لەبەردەم لێنسەکانی کامێرادا دەخەنەڕوو، ئەمەش پاش ئەو هەموو گفتووگۆیانە دێت کە ئەمساڵ کراوە سەبارەت بە نەپاڵاوتنی ئەکتەری ڕەش پێست لە دوو ساڵی یەک لە دوای یەکدا.
جۆیڵ کۆین بە "دەیلی بیستی" ڕاگەیاندووە: "جیاوازی چینایەتی گرنگە، ئۆسکار بەو ڕادەیە گرنگ نییە" مەبەستی لەوەیە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان "هێندە گرنگ نییە کە جگە لە تێڕوانینێکی بازرگانیانە هیچی تر نییە."
کۆمێنتەکانی ئەم دەرهێنەرە لەکاتێکدا دێت کە ئەکادیمی ڕایگەیاند کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئەنجام دەدات ئەویش بەهۆی ئەو ناڕەزایەتیانەوە کە پاش بڵاوکردنەوەی پاڵێوراوەکانی ئۆسکاری ئەمساڵ ڕوویاندا. ئەو گۆڕانکاریانەش بریتین لە دوو هێندەکردنی ژنان و کەمینەکان لە ئەندامانی ئەکادیمیای ئۆسکاردا تا ساڵی ٢٠٢٠.

فیلمی "Hail Caesar!" ی جۆیل و ئیسان کۆین کە ئەم ڕۆژی هەینییە لە ئەمریکا بڵاوبووەوە، فیلمێکی کۆمیدیی باس لە ساڵانی ١٩٥٠کان دەکات و کۆمەڵێک کەسایەتی ڕۆڵی تێدادەگێڕن لەوانە جۆرج کلۆنی، سکارلێت جۆهانسن، چانینگ تاتووم، جۆش برۆڵین، تیڵدا سوینتۆن و ڕاڵف فینێس، کە هیچ یەکێک لە ئەکتەرەکان ڕەش پێست نین.
جۆیل دەڵێت: "تۆ دانانیشیت و چیرۆکێک بنووسیت و بڵێیت، من چیرۆکێک دەنووسم دەربارەی چوار ڕەش پێست، سێ جولەکە و سەگێک، وانییە؟ ئەگەر تۆ لەمە تێنەگەیت، تۆ لە هیچ شتێک تێناگەیت لەوەی چیرۆک چۆن دەنووسرێت. ئەمە نایاسایی نییە کە بڵێیت دەبێت جیاوازی چینایەتی زیاتر هەبێت لە بوارەکەدا. بەڵام پرسیارەکە دەربارەی ئەوە نییە. پرسیارەکە دەربارەی شتێکی ترە."
ئیسان دەڵێت: "گرنگە ئەو چیرۆکەی دەیگێڕیتەوە بە ڕێگایەکی ڕاست بیگێڕیتەوە، کە ڕەنگە پێویست بە کەسی ڕەش پێست بکات یاخوود بە هەر کەسێک لە هەر کەمینەیەک و گرووپێک."
برایانی کۆین تا ئێستا خاوەنی ٤ خەڵاتی ئۆسکارن و ١٠ جاریش پاڵێوراون، ئەمساڵیش بۆ سیناریۆکەیان بۆ فیلمی "Bridges of Spies" پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.
سەرچاوە: The Guardian