دووەمین کارنامەی دەرچوونی قوتابیانی کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە هەولێر

07/02/2016    23:09

دووەمین کارنامەی دەرچوونی قوتابیانی کۆلێژی هونەرەجوانەکان لە هەولێر 


Şano

سولی ئۆن وێب


بڕیارە سبەی کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی لە هۆڵی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵڵاحەدین، دووەمین کارنامەی دەرچووینی قوتابیانی بەشی شانۆی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سەڵڵاحەدین نماییش بکرێت، شانۆیی "هەناسەکانی ڕێگا" دەبێتە دووەمین کارنامەی دەرچوونی قوتابیانی بەشی شانۆی کۆلێژی ناوبراو بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥/٢٠١٦ کە دەرهێنانی قوتابی قۆناغی چوار بارزان ئەحمەد شێخەڵڵایە و لەلایەن گەزیزە عومەرەوە نووسراوە، هەریەک لە قوتابیان هەوار تەها و ژیار ئیسماعیل و دلڤین موحسین ڕۆڵی تێدا دەگێڕن.


دەربارەی چیرۆکی ئەم نماییشە، بارزان ئەحمەد دەرهێنەری شانۆییەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئەم دەقە باس لە ژیانی ژن و مێردێک دەکات کە کێشەی منداڵبوونیان هەیە، هەروەها دەربارەی فەقیری و هەژاری خەڵکانێک دەدوێت کە  دڵپڕن و کێشەیان هەیە. هەروەها دەربارەی کۆچی ئەو خێزانە بۆ دەرەوەی وڵات دەدوێت و کێشە و گیروگرفتەکانی ئەو خێزانە دەگێڕێتەوە."




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw