پەیوەندی لە کاتدا

08/02/2016    15:18

پەیوەندی لە کاتدا 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

ئەبرامۆڤیک و ئولای، دوو هونەرمەدنی پێرفۆرمانس چەندین کاری جیاواز و نامۆ دەربارەی پەیوەندی و ئینتیماسی نێوان هەردوو رەگەز لە رێگەی کارە پێرفۆرمانسییەکانیانەوە پیشان دەدەن.
پەیوەندی لە کاتدا یەکێکە لە کارە سەرنج راکێشەکانیان، کە تیایدا ئەبرامۆڤیک و ئۆلای دادەنیشن و پشت لەیەک دەکەن، لە کاتێکدا قژیان زۆر بە توندی پێکەوە بەستراوەتەوە. ئەم کارە پیشاندانی پتەوی ئەو پەیوەندییەیە لە نێوان ئەبرامۆڤیک و ئۆلای. هەردووکیان بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر لە ستۆدیۆکەدا دادەنیشن بە بێ هەبوونی بینەر، پاشان لە حەڤدەهەمین کاتژمێردا، بینەر رێگەی پێدەدرێت کارەکە ببینێت.
لە ماوەی ئەم ١٧ کاتژمێرەدا، لە هەر کاتژمێرێکدا وێنەیەکیان گیراوە، گۆڕانکاری کەم بەدی دەکرێت لە هەر فۆتۆگرافێکدا. بە تێپەڕبوونی کات پەیوەندی جەستەیی دەرەوەیان کەم دەبێتەوە. هەر وەک کارەکانی دی ئەم دوو هونەرمەندە، رەنگە هەست کردن بەم جۆرە کارە تەنها لە رێگەی بینینەوە ئاسان نەبێت، چونکە ئەوە تانیا ئەبرامۆڤیک و ئۆلای-ین کە بەو پەیوەندییەدا دەڕۆن. 





هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw