سولی ئۆن ویب لە جیهاندا بە گشتی وێنەی دیار و کەسەیاتیەکان ناو تەلەفیزیۆنەکانیان تەنیوە، باس لە خۆیان و پیاهەڵدان و بەناوبانگ بوونیان دەکەن. چۆنێتی بازاڕگەلی و بەدەست هێنانی کەرەستەو ئەو مامەڵانەیی دەیکەن لەگەڵ دەوروبەر. لە واقیعدا ئەمانە هەموو کۆمەڵە شتێکی درندەیین بەرامبەر کەسانی دی دەکرێت چونکە یەکسانی نییە لە ژیاندا ، بۆیە کۆمەڵێک دەکەونە شوینێکی ترەوەو ئاگایان لەوانی دی نییە. بەڵام بەشی ئەوە دەزانین کە چی روودەدات و خۆمانی لێ خافڵ دەکەین و پێمان وایە دەبێت ئەوانە وابن. بەلام هەمیشە کەسانێک هەن چی لە رووی هونەر و کلتور یاخود لایەنەکانی ترەوە بێت ئاگاداری ئەم بارودۆخەن و هەمیشە دەیانەوێت کاری بۆ بکەن و یاخود هیچ نەبێت نیشانی بدەن وەک لەم کارانەی هونەرمەندی بواری دیزاین جۆی وێبب دەیبینین بۆ نیشاندانی بارودۆخ وگوزەرانی هەژار و لێقەوماوان و کۆچبەران دەیخەنە روو. سەرچاوە: Joywebb.com