سولی ئۆن وێب
ئامادەکردنی: ئاراس عەبدوڵڵا
سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی دارایی و داخستن و کەمکردنەوەی چالاکییەکانی زۆربەی زۆری بڵاوکراوە و ناوەندە کلتورییەکان، بڵاوکراوەیەکی تایبەت بە ژانری شیعر بڵاودەکرێتەوە، بڵاوكراوه‌ی "شیعر" بڵاوكراوه‌یه‌كی شه‌ش مانگانه‌یه و گرنگی به ده‌قی وه‌رگێڕدراوی شیعریی و گوتار و لێكۆڵینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی ده‌قی شیعری ده‌دات.
نووسەر و ڕۆژنامەنووس ئارام سدیق، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی ئەم بڵاوکراوەیە، دەربارەی ستراتیژی کارکردنی بڵاوکراوەکە بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: "ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ركی هه‌ریه‌كه له ئارام سدیق و پشتیوان عه‌لی و زانیار محه‌مه‌د چاپ و بڵاوده‌كرێته‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌و شكۆ شكێنراوه‌ت شیعر، کە له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا شكێنراوه، یان خۆی هه‌ر وه‌كو ژانرێكی بێ شكۆ سه‌یری كراوه، ده‌مانه‌وێت له‌رێی گوتار و وه‌رگێڕانی ده‌قی زیندوه‌وه ئه‌و بێ شكۆییه تێكبشكێنین و و ده‌مانه‌وێت ده‌قی شیعریی راسته‌قینه پیشانی خوێنه‌ر بده‌ین.
وتیشی: "ستراتیژی كارمان به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خ به بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری تیۆری له‌سه‌ر شیعر دەدەین و كاردەکەین له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی شیعر و فیكر پێكه‌وه گرێده‌دات و هەروەها هەوڵ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی شیعریی كوردییش دەدەین لە بڵاوکراەوەکەدا."
ڕوونیشیکردەوە: "پرۆژه‌كه‌مان هه‌وڵێكه دژ به‌م قه‌یرانه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان ئه‌م گۆڤاره بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه قه‌یران ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ئیش نه‌كرێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر خه‌ونی هه‌بێت له هه‌موو كاتێكدا ده‌توانێت پرۆژه‌ی خۆی په‌ره پێ بدات، پاره و بوونی ئیمكانیاتی مادیی گه‌وره گره‌نتی ئه‌وه نین كه پرۆژه‌ی زیندو له دایك بن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه خه‌ونی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه‌ت هه‌بێت."
ئێستا ژمارە یەکی بڵاوکراوەی "شیعر" لە کتێبفرۆشییەکان دەستدەکەوێت کە کۆمەڵیک شیعری وەرگێردراو و بابەت و نووسینی ڕەخنەیی دەربارەی شیعر لەخۆ گرتووە.