فیلمەکەی برایانی کۆین لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا

08/02/2016    22:49

فیلمەکەی برایانی کۆین لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا 


Cînema


پشتیوان کەمال

کاستی فیلمەکەی برایانی کۆین پێکهاتووە لە جۆرج کلۆنی، جۆش برۆلین، ڕاڵف فینێس، سکارلێت جۆهانسن، چانینگ تاتووم، فرانسیس ماکدۆرماند و تیڵدا سوینتۆن. ڕەخنەگران فیلمەکە بە کارێکی داهێنەرانە و بلیمەتانە ناودەبەن لە سەردەمی زێڕینی هۆڵیووددا. بەڵام فیلمە نوێیە کۆمیدیەکەی برایانی کۆین "Hail Caesar!" لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا کەمترین بڕی پارەی بەدەستهێناوە ئەمیش ئەگەر وەک فیلمێکی گەورە سەیربکرێت کە دوو برای براوەی خەڵاتی ئۆسکار بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار دروستکراوە. 

لەنێو فیلمەکانی بۆکس ئۆفیسی ئەم مانگەدا ئەم فیلمە تەواو ونبووە و تەنها بڕی ١١.٤ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە تاوەکو ئێستا. کەمترین بڕی داهات کە برایانی کۆین لە فیلمەکانی پێشوویاندا بەدەستیانهێناوە بریتییە لە فیلمی "Intolerable Cruelty" بە بڕی ١٢.٥ ملیۆن دۆلار کە لە ٢٠٠٠ سینەمای سەرانسەری ئەمریکادا نمایشکرا. 

سەرچاوە: The Guardian





هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw