سولی ئۆن وێب پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بە کارهێنانی ئامێرە ئەلیکتۆرییەکان کاریگەری تایبەتی هەیە لەسەر هونەر و ئەو مەتریاڵانەی بەکار دەهێنرێن. ئەم نمونانە کاری کۆمەڵێک هونەرمەندن لە بەکار هێنانی چەندین ئامڕازی تەکنەلۆجیا بۆ دروست کردنەوەی چەند کارێکی هونەری یۆنانی کۆن و بابەتی جۆراو جۆریتر ئەو مەتریاڵانەی بەکار هاتوون بریتین لە وایەر و کێبڵ و پارچەکانی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی ئامێرە زیرەکەکان. سەرچاوە: Fubizz