سولی ئۆن وێب
ئاژانسی مێترۆگرافی یەکەمین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی ساڵانەی خۆی لە عێراق ڕێکدەخات،کە بڕیارە لە بەرواری ١٢/٦/٢٠١٦ بۆ ماوەی (٨) هەشت ڕۆژ و ساڵانە بەردەوام بێت .
ئاژانسی مێترۆگرافی هەوڵدەدات فۆتۆگرافەرانی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەشداری پێبکات بە بێ جیاوازی نەتەوە و ئاین و کلتو، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا فۆتۆگرافەرانی ئەم فیستیڤاڵە ڕاستی دۆخی عێراق بە سەرجەم لایەنە ئازاربەخش و جوانی یەکانەوە بگوازنەوە. لەهەمانکاتدا ئەم فیستیڤاڵە هەل دەڕەخسێنێت کە فۆتۆگرافەر و ئیدیتەرە جیهانی یەکان نزیکتر بتوانن ڕاو و بۆچوونی خۆیان ئاڵ و گۆڕ بکەن و سوود لە ئەزموون و ڕۆشنبیری یەکتر وەربگرن.
لەم ڤیستیڤاڵەدا کۆمەڵێک وۆرک شۆپ و ڕاهێنان ڕێکدەخرێت کە تیایدا فۆتۆگرافەران دەتوانن سوود لەم هەلە ببینن کە بە شێوازێکی مۆدێرن و پڕۆفیشناڵ بەڕێوەدەچێت و لەهەمانکاتدا فۆتۆگرافەران دەبنە خاوەن بڕوانامەی بەشداربوون بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک ڕاهێنەری بە ئەزموون و پرۆفیشناڵی ناوخۆیی و جیهانی.
بۆ یەکەمین جار لە مێژووی فۆتۆگرافی عێراق مێترۆگرافی (١٨) هەژدە پێشانگای فۆتۆگرافی جیاواز لە شوێنە دیاریکراوەکانی ڤیستیڤاڵەکەدا دەکاتەوە ،کە ئەم پێشانگایانە دەبنە هۆیەک بۆ زیاتر ناسینی چاوە عێراقی و جیهانی یەکان .
ئاژانسی مێترۆگرافی کۆمەڵێک سکرینی گەورە لە شوێنە دیاریکراوەکانی ڤیستیڤاڵ و پارکە گشتی یەکان دادەنێت کە فۆتۆی بەشداربووانی تیادا نمایش دەکرێت و دیبەیت و گفتۆگۆیان لەسەر دەکرێت .
سەرجەم بەرهەمە نێردراو و شیاوەکانی ڤیستیڤاڵ لە دووتوێی کتێبێکدا کۆدەکرێنەوە و ساڵانە لە دوای کۆتایی هاتنی ڤیستیڤاڵی مێترۆگرافی چاپ دەکرێت.
وەک یەکەمین ساڵی ڤیستیڤاڵی مێترۆگرافی بۆردی ئاژانسەکەمان بڕیاریداوە کە وەک سەرەتا تەنها شاری (هەولێر،سلێمانی) هەڵبژێردرێن بۆ ڕێکخستنی ئەم بۆنەیە،بەڵام بەڵێنی ئەوە دەدەین کە لە ساڵانی تردا ئەم ڤیستیڤاڵە دەبرێتە شارەکانی تری عێراق.
چۆنێتی بەشداریکردن /
١/هەموو جۆرە تایپ و ستایڵێکی فۆتۆگرافی قبوڵکراوە بە مەرجێک خاوەندارێتی بابەت بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت بەشدار بێت.
٢/پێویستە سەرجەم فۆتۆکان بە کوالێتی بەرز و بە ئیدتکراوی بنێردرێت،نابێت هیچ لۆگۆ و ناونووسینێکی لەسەر بێت،مێترۆگرافی بەڵێنی پاراستنی سەرجەم فۆتۆکان دەدات.
٣/دەکرێت فۆتۆکان پێشتر بڵاو بووبێتەوە و دواتر بنێردرێت بۆ ڤیستیڤاڵ،دەبێت زانیاری کەسی بەشداربوو هاوپێچ بکرێت لەگەڵ فۆتۆکان.
٤/چەندێتی فۆتۆکان لەلای بەشداربووە،واتە بەشداربوو خۆی بڕیار دەدات کە چەند فۆتۆ دەنێرێت و لیژنەی ڤیستیڤاڵی مێترۆگرافی بڕیاری کۆتایی لەسەر پیشاندان و رێکخستنی فۆتۆکان دەدات.
٥/ ئارەزوومەند دەتوانێت لە بەرواری (١٠/٢/٢٠١٦) تاوەکو (١٥/٤/٢٠١٦) فۆتۆ بنێرێت ..
خەڵاتەکان /
خەڵاتی یەکەم ( Canon 5D Mark iii )
خەڵاتی دووەم ( Nikon D7200 )
خەڵاتی سێهەم ( Sony Cyber-shot RX100 )
تێبینی/ خەڵاتەکان تەنها فۆتۆگرافەرانی عێراق دەگرێتەوە ..
بۆ بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی مێترۆگرافی یاخود هەر پرسیار و زانیاری یەک،دەتوانن ئیمەیڵ بنێرن بۆ : Festival@metrography.org
یاخود ژمارە تەلەفۆن : ٠٥٣٣٢٠٦٤٧١
٠٧٥١٢٤٢٤٨٤٩