دادا، بەبێ مانایی دژی شێتی دەبنەوە

10/02/2016    17:29

دادا، بەبێ مانایی دژی شێتی دەبنەوە 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

شاری زوریخ لە سویسرا، یادی ۱٠٠ ساڵەی بزوتنەوەی داد دەکاتەوە. کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹۱٦دا، کۆمەڵەیک هونەرمەند ئەوروپی شوێنیک بەکرێ دەگرن و کاباری ڤۆلتێر دادەمەزرێنن. بەشێوازێکی دژە هونەر، دەیانەوێت بەرەنگاری شێتی جەنگی جیهانی یەکەم ببنەوە. لە ۵/۲/۱۹۱٦ شاعر و پیانوژەن هوگۆ بال و گۆرانی بێژ ئێما هینینگس یەکەم نمایشی دادا ئەنجامدەدەن. ئەدیانا نوتس کەلە ئێستادا بەرێوەبەری کاباری فۆلتێرە دەڵێت: "ساتەوەختێکی رۆحی بو کە هۆگۆ بال هاتە سەر شانۆ وجلێکی قەشەی لەبەردابو بە ستایڵی کۆبیزم، چەند کارێکی دەنگی ئەنجامدا."
ئەوەی لەو ڕۆژەدا رویدا، کاریگەری بەسەر هەموو پرۆسەی هونەری شێوەکاریەوە تا ئێستا هەیە، جونکە تائەوکاتە هیچ بزوتنەوەیەکی هونەری، ئەوەندە دژە هونەر و هەروەها دەسەڵات و سیاسەت نەوەستبونەوە.
بەبۆنەی یادی ۱٠٠ ساڵەی بزوتنەوەی دادا وە لە شاری زوریخ دوو پێشەنگە کرایەوە. ماڵی هونەر لە زوریخ کارە هونەریەکانی دامەزرێنەرانی بزوتنەوەکەی نمایشکرد، کە زۆر لەو کارانە لە کاباری ڤۆلتێر بەرهەمهاتبون. هەروەها مۆزەخانەی شاریی زوریخ زیاتر بزوتنەوەی دادای وەک فۆرمێکی هونەری رادیکال نمایشکرد، وەک وەڵامێک بۆ شێتی جەنگی جیهانی یەکەم، لەژێری ناوی " دادا لەوێبو، پێش ئەوەی دادا لەوێبێت."

سەرچاوە: www.swr.de، www.dw.com














هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw