خانوەکەی جیمی هێندریکس لە لەندەن دەبێتە مۆزەخانە

11/02/2016    13:02

خانوەکەی جیمی هێندریکس لە لەندەن دەبێتە مۆزەخانە 


Mwsîk

سولیئۆن وێب

خانوەکەی گۆرانیبێژی بەناوبانگ جیمی هێندریکس لە گەڕەکی مەیفیار لەندەن، ئێستا بۆتە موزەخانە. ئەوەی جێگەی سەرنجە هەر لەو گەڕەکەدا و لە تەنیشی مۆزەخانەی هێندریکس، موزیسیانی کلاسیکی سەدەی ۱۸ جۆرج فریدریش هێندل ژیاوە و ماڵەکەی ئەویش بەهەمانشیوە ئێستا مۆزەخانەیە.

هێندریکس ئەم خانوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی کاتی ئیجینگهام لەساڵی ۱۹٦۸ گرتوە. پرۆفیسۆر کریستیان لۆید دەربارەی ئەم خانوە دەڵێت: " باشی ئەم خانوە لەوەدابو لەو کاتەدا درواسێی نەبو، ئەیتوانی بە ئارەزوی خۆی موزیک بە دەنگی بەرز بژەنێت. هێندریکس ئەوکاتە ۲۵ ساڵ بو، زۆر جێژی لەم خانوە بینی."

تێچوی ئەم مۆزەخانەیە ٤،۳ ملێۆن ئۆیرۆیە، واپلانی بۆکراوە کە شێوازی خانوەکە وەک خۆی بهێڵدرێتەوە، دەستکاری نەکرێت. 
جیمی هێندریکس لە ساڵی ۱۹٤۲ لە ئەمەریکا لەدایکبوە، لەسەرەتادا هەر لە ئەمەریکا دەستی بە کاری موزیک کرد، بەڵام لە لەندەن زیاتر ناسرا . لە ساڵی ۱۹۷٠ لە تەمەنی ۲۷ ساڵی دا لە ئوتێلێک لەندەن کۆچیدوایکرد و تائێستا هوکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە. 

سەرچاوە: euronews‎





















هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw