لە زانکۆی ئەمەریکی، کۆنفڕانسێک لەبارەی ئیزییدییەکانەوە ڕێکخڕا.

13/02/2016    13:00

لە زانکۆی ئەمەریکی، کۆنفڕانسێک لەبارەی ئیزییدییەکانەوە ڕێکخڕا.  


Têkst

سولی ئۆن وێب
ژیوار جەوهەر

پێنج شەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٦، لە زانکۆی ئەمەریکی لە عێڕاق- سلێمانی  کۆنفڕانسێک لە بارەی ئێزدییەکانەوە لە ژێرناونیشانی "ئێزیدییەکان پاش داعش: جێندەر، کۆمەڵکوژی و گەڕِانەوە" ڕێکخرا. کۆنفڕانسەکە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی جێندەر و گەشەپێدان، بە ھاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای توێژینەوەی ھەرێمی و نێودەوڵەتیی ڕێکخرابوو. ھەروەک بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوە جێندەر و گەشەپێدان- دکتۆر چۆمان ھەردی- ئاماژەی پێدا، ئامانجی کۆنفڕانسەکە "لە لەپێناوی بونیاتنانی تێگەیشتنێکی قووڵ و کاردانەوەیەکی دروست بۆ یەکێک لە دڕندەترین تاوانە سیاسییەکانی سەدەی بیستویەک، ھەروەھا کۆکردنەوەی دەربازبووانی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان لەگەڵ کۆی ئەو دەزگا و لایەنانەی کار بۆ تۆمارکردنی ئەم تاوانە دەکەن، ئەو پیشەکارانەی خزمەتگوزاری پێشکەش بە دەربازبووان دەکەن و کەسانێکی پسپۆڕ و ئەکادیمیستی نێودەوڵەتیش کە بەشدارن لە بەرھەڵستیکردنی تاوانی ھاوشێوەی دژ بە مرۆڤایەتی."

سەرەتای کۆنفڕانسەکە،  بەقسەی ھەردوو بەڕێوبەرانی سەنتەری ڕێکخەر دەستی پێکرد. دکتۆر چۆمان، دوای بەخێرھاتنی ئامادەبووان، بەشێکی قسەکانی لەسەر گرنگی خوێندنی کڵاسی جێندەر لە زانکۆ و خوێندنگاکان. دواتر، قسەکەری سەرەکی کۆنفڕانس، مۆنیک ڤیللا، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆمسۆن ڕیتەرز وتەیەکی پێشکەش کرد. ھەروەھا، کیچۆ عیدۆ، دەربازبووی کوشتاری کۆچۆ، وتەیەکی پێشکەش کرد. 

پاشان پانێڵەکان دەستیان پێکرد:

پانێڵی یەکەم: جینۆساید و بەدۆکیومەنتکردنی یاسایی 
 بەشداربوانی پانێڵ: 
-حاکم رزگار ئەمین، دادوەری کوردی/ عێراقی، دادگای لێپرسینەوەی سەددام حسێن
-تیمۆسی وەیتەرس، زانکۆی ئیندیانا، مامۆستای زانکۆ لە بوارەکانی یاسا، تاوانەکانی جەنگ و شارەزای کۆمەڵکوژی
- د. داوود خەیری، مێژوو ناس، ئیزیدی لە شێخان
- ئەندرۆ سالتەر، پرۆگرامی تۆمارکردن، یەزدا خدر دۆملی، نوسەر و رۆژنامەنوس
-- سەرپەرشتیاری پانێڵ: تایلەر کراوس، بەرێوبەری جێبەجێکار، دەنگەکانی روانگە و دەنگەکانی ئێزیدی.

پانێڵی دووەم: زەبری دەروونی و سارێژبوون 
بەشداربوانی پانێڵ:
-د. جودیس ھێرمان، نوسەر، زبری دەروونی و سارێژبوون، خوێندنگەی پزیشکیی ھارڤەرد 
-د. باربەرا ھام، دامەزرێنەر، پرۆگرامی قوربانیانی توندوتیژی، خوێندنگەی پزیشکیی ھارڤەرد 
-سەڵاح حەسەن، دەرونناس، سەنتەری شۆکی سلێمانی
- بەسام داقی، تیمی تەندروستی دەروونی وادی سینیید مورایی، منالپارێزی، UNICEF 
--سەرپەرشتیاری پانێڵ: د. چۆمان ھەردی، مامۆستای زانکۆ و نووسەری کتێبی: ئەزموونە جێندەرییەکان و جینۆساید، دەربازبووانی ئەنفال

پانێڵی سێیەم: دوای بوون بەقوربانی - بونیادنانەوە
بەشداربوانی پانێڵ: 
-شێری کراھام تاڵەبانی، سەرۆکی رێکخراوی SEED 
-حاکم قاسم رافو، دادگای سلێامنی،رێکخراوی خێرخوازی شنگال 
-نەواف ئاشوور، IOM دھۆک، دەرچووی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق-سلێمانی لە شنگالەوە
-ماپیو باربەر، یەزدا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار پرۆفیسۆر 
-کریستین ئەلیسن:،سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی کوردی لە زانکۆی ئێکزیتەر لە بەریتانیا 
--سەرپەرشتیاری پانێڵ: جەین عراف، نێردراوەی کەناڵی ئەلجەزیرە

پانێڵی چوارەم: دوای بوون بە قوربارنی - گەڕانەوە 
بەشداربوانی پانێڵ:
-حەیدەر شەشۆ، سەرۆکی ھێزی پاراستنی ئێزیدی/ یەکێتی نیشتیامنی کوردستان
سەیدۆ جیتۆ، شارەوانی موسڵ، پارتی دیموکراتی کوردستان
-پرۆفیسۆر فەیسەل ئەمین ئیسرتابادی، زانکۆی ئیندیانا، دامەزرێنەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست 
-خەلەف سەڵاح، قسەکەری یەکینەکانی بەرخودانی شنگال، ئێزیدی، شنگال
-نەرسین عەبدوڵا، ھاوسەرۆکی یەپەژە
-محەمەد ئیحسان، وەزیری پێشووی ناوچە ناکۆکەکان
--سەرپەرشتیاری پانێڵ: کریستین ڤان دەن توورن، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی.


ھاوکات، دوو پێشەنگی فۆتۆگرافی کرانەوە:

یەکەمیان: پێشانگەی ژیان لە کەمپی خانکێ
ئەمە دووھەمین پیشانگای ژنە فۆتۆگرافەرە ئێزیدییەکانە کە وێنای ئەزموونە پڕئازارەکانی ئاوارەکانی کۆمەڵگای ئێزیدی دەکات. 
ئەم پرۆژەیە لە لایەن شەیدا حیسامییەوە بەڕێوەدەبرێت.
فۆتۆگرافەرە بەشدارەکان:
خەولە شەممۆ، شنگال
خلوود خدێدا، شنگال
بوشرا قاسم، شنگال
سامیە جندۆ، شنگال
مەنال بەرەکات، شنگال
زینا حەسەن، شنگال
دووەم: پێشانگەی تراژیدیاکان بەردەوامن
لەلایەن سۆران نەقشبەندی

چەند چالاکییەکی ھونەری ئەنجامدرا: 

پێشکەشکردنی گۆرانی و میوزیک لەلایەن دوو ھونەرمەندی خەڵکی شنگال و قامیشلۆ.
- لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، چەند وۆرک شۆپێک لە ناو زانکۆ، سەبارەت بە ھەمان بابەت بەڕێوە چووە.

پێشکەشکردنی گۆرانی و موزیک لە لایەن هەردوو هونەرمەندی خەڵکی شنگال و قامیشلۆ، هەروەها لە سێ رۆژی پێش دەستپێکی کۆنفرانسەکە چەند وۆرکشۆپێک رێکخرا.

فۆتۆکان:
Z Agency
ناوەندی پەیوەندیەکانی زانکۆی ئەمریکی




























-پێشکەشکردنی گۆرانی و میوزیک لەلایەن دوو ھونەرمەندی خەڵکی شنگال و قامیشلۆ.
- لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، چەند وۆرک شۆپێک لە ناو زانکۆ، سەبارەت بە ھەمان بابەت بەڕێوە چووە.


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw