لێۆناردۆ داڤنشی لە موزەخانەی زانستی لەندەن

13/02/2016    13:33

لێۆناردۆ داڤنشی لە موزەخانەی زانستی لەندەن 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

هونەرمەندو زاناو تەکنیکارو ئەندازیار لێۆناردۆ داڤنشی(۱٤۵۲ــ ۱۵۱۹) لە ئێستادا میوانی مۆزەخانەی زانستی لەندەنە. ئەم میوانداریە بۆ بەرهەمە هونەریەکانی داڤنشی نیە، بەڵکو هەموو داهێنانەکانی تر لە بوارە جیاوازەکاندا وەک بیرۆکەی فرۆکە، پەرەشوت، جلی ژێر ئاو و ئامێری جەنگی، نمایشکراوە. لەم پێشەنگەیەدا بەشێکی زۆر لە و هێلکاریانەی تێدایە، کەبۆ داهێنانەکانی کردویەتی هەروەها، زیاتر لە ۳۹ لەو داهێنانانەی کراونەتە مۆدێل.
مارتین کەمپ، پرۆفیسۆری مێژوی هونەر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد دەربارەی ئەم پێشەنگەیە دەڵێت: "ئەم نمایشە دەرئەنجامی گەنجینەی هەموو ئەو داهێنانانەیە کە ئەنجامیداوە، جا ئەگەر نیگاری "دواهەمین خوان" بێت یان بیرۆکەی فرۆکەیەک بێت، داڤنشی فەنتازیەکی مەزنی هەبوو."

لە۲٠ ساڵیەوە داڤنشی لە وەرشەی کنیسەی شاری فلۆرینس کاری کردوە، هەرلەوی زۆر هێڵکاری بۆ مەکینەی جیاواز کردوە، بەردەوام هەوڵیداوە ئەو بیرۆکانە باشتربکات.
ئەوەی لەم نمایشەدا دەردەکەوێت ئەوەیە کە چۆن داڤیشی لە سروشتەوە ئیلهامی وەرگرتوە. کەمپ دەڵێت: " داڤنشی وتویەتی، سروشت خۆی لە بەرزرتین ئاستدا داهێنان بەرهەمدێنێت، هیچ شتێک زیاد نیە، هیچ کەم نیە. بەڵام ئەگەر مرۆڤ بیەوێت فڕۆکەیەک دروستبکات، پێویست ناکات وەک باڵندە پەڕی پێوەبکات، بەڵکو دەبێت بۆ مرۆڤی دروستبکات."

ئەم پێشەنگەیە تا٤/۹/۲٠۱٦ لە مۆزەخانەی زانستی لەندەن لە ژێر ناوی

سەرچاوە: EURO News












هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw