فەڕەنسا دەبێتە یەکەمین وڵات کە خواردن فڕێدانی سوپەرمارکێتەکان قەدەغە دەکات

13/02/2016    14:06

فەڕەنسا دەبێتە یەکەمین وڵات کە خواردن فڕێدانی سوپەرمارکێتەکان قەدەغە دەکات 


Jînge

سولی ئۆن وێب

لە هەوڵی چارەسەرکردنی کیًشەی خۆراک بەفیڕۆدان و هەژاری، فەڕەنسا یاسایەکی گەورەیی چەسپاوی خستە کارەوە کە پێویستدەکات سوپەرمارکێتەکان خواردنە نەفرۆشراوەکانیان بەفیڕۆ نەدەن بەڵکو بیبەخشنە دەزگا خێرخوازییەکان بۆ بەکارهێنانی وەک خواردنی ئاژەڵ، ئەگەر ئەو یاسایەش بشکێنرێ دەبێت بڕی 324 82$ پارە بدەن، و ماوەی دوو ساڵیش لە زیندان ببەرنە سەر. ئەم یاسایە بە تێکڕای دەنگی یاسادانەرانی فەڕەنسا پەسەندکرا، کە بەشێکە لە هەوڵێکی گەورەتر بۆ کەم کردنەوەی بڕی ئەو 7.1 ملیۆن تەن خۆراکەی کە ساڵانە لە دەوڵەتەدا بەفیڕۆ دەدرێ- بەشێک لەو خۆراکانە  بە پلان لەناو دەبرێت لەلایەن فرۆشیارەکانەوە بۆ ڕێگرتن لە هەڵگرتنەووەی پاشەڕۆ و خاشاکەکان لەلایەن کەسە هەژارەکانەوە.
لەژێر یاسا تازەکەدا، هەر سوپەرمارکێتێک کە قەبارەکەی لە سەروو 4305 چوارگۆشە پێ درابێت، دەبێت ڕێکەوتننامە ڵەگەڵ دەزگا خێرخوازییەکاندا واژۆ بکات ئەگەر نا دووچاری سزای توند دەبێتەوە، و ڕێگرتن لە بەپلان فەوتاندنی ئەو خۆراکانەی کە ماوەی بەسەرچوونیان ماویەتی.

یاساکەش بەتایبەتی ئەو فرۆشیارانە دەگرێتەوە کە دۆزراونەتەوە لە کاتی "کلۆر" کردن بە خۆراکە نەفرۆشراوەکاندا بۆ ڕێگرتن لە دووبارە بەکارهێنانەوەی لەلایەن خوێندکاران و کەسە بێ لانەکان و ئەو کەسانەی کە بەدوای شتی بەکەڵک هاتوودا دەگەڕێن لەناو شتە فڕێدراوەکاندا.

بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە بەرپرسەکان بەرزیان کردۆتەوە ئەو 7.1 ملیۆن تەن خۆراکەی ساڵانە لە بەفیڕۆ دەدرێ، لە سەدا 11ی‌ لەلایەن فرۆشیارەکانەوە فڕێدەدرێن، بەڵام بەشە هەرە زۆرەکەی کە لە سەدا 67 لەلایەن کەسانی ئاسایەوە بەفیڕۆ دەدرێن، کە بڕی 21.95$ بلیۆن دەکات ساڵانە.

لە ئەنجامدا حکومەتی فەرەنسا هەستا بە دانانی بەرنامەیەکی فێرکردن لە خوێندنگا و دەزگا حکومیەکاندا کە باس لە چەند بابەتێک پەیوەست بەم کێشەیە دەکات وەک، خۆراک فرێدان، ئەو بڕە پارەیەی کە بەفیڕۆ دەچێت و شێوازی کەمکردنەوەی ئەو کێشانە.

لە هەموو جیهاندا لە ماوەی ساڵێکدا نزێکەی 1.3 بلیۆن تەن خۆراک بەفیڕۆ دەدرێ. لە هەڵسەنگاندنێکدا کە لەلایەن بانکی جیهانەوە کرا دەڵێت: " ئەو بڕە خۆراکەی ساڵانە بەفیڕۆ دەدرێت دەکاتە یەک لەسەر سێ ی ئەو بڕە خۆراکەی بەرهەم دەهێنرێت."














هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw