فیلمی دۆکۆمێنتاری دەربارەی کوشتن لەسەر شەرەف هەڵبژاردەی خەڵاتی ئۆسکارە

14/02/2016    18:38

فیلمی دۆکۆمێنتاری دەربارەی کوشتن لەسەر شەرەف هەڵبژاردەی خەڵاتی ئۆسکارە  


Cînema

سولی ئۆن وێب

خانمە دەرهێنەری پاکستانی شارمین عەبادی چینوی، بەفیلمی "کچێک لە روباردا" باس لە کێشەی کوشتنی ژن لەسەر شەرەف دەکات لە پاکستان. فیلمەکە باس لە کچێکی ۱۸ ساڵ دەکات بەناوی سەبا، کە لەلایەن باوکی و مامیەوە هەوڵی کوشتنی دەدرێت. ئەم فیلمە هەڵبژاردەی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاریە بۆ خەڵاتی ئۆسکار.

بە پێی راپۆرتی کۆمیسێۆنی مافی مرۆڤ لە پاکستان، زۆرترین هەوڵی کوشتنی ژنان لەلایەن کەسو کاریانەوە دەدرێت، بۆیە زۆر لەم تاوانانە ناچنە دادگاوە. شەرمین عەبادی دەڵێت: "ئەگەر سەردانی گوندێک یان شارۆچکە لە پاکستان بکەین، ئەوەت لادروستدەبێت، کەلای خەڵکی کوشتن لەسەر شەرەف تاوان نیە، چونکە کەس لەسەر ئەم تاوانە نەچوتە زیندانەوە. بۆیە من ویستم لەسەر ئەم بابەتە دانوستانێکی نێودەوڵەتی دروستبکەم، بۆئەوەی مرۆڤەکان هەستبکەن ئەمە تاوانێکی گەورەیە. ئەمە دیاردەیە بەشێک نیە لە ئاین وکلتوری ئێمە. دەبێت ئەمە وەک تاوانی کوشتن سەیربکرێت و بکوژەکان بچنە زیندانەوە."

لە فیلمەکەدا، باوكی سەبا و مامی دەگیرێن و دەچنە زیندانەوە، بەڵام سەبا فشاری زۆری دەخرێتە سەر، کە لەم تاوانبارانە خۆشبێت. ئەمە لێبوردنە بۆ دەربازبونە لەو تاوانە و تائێستاش لەدادگای پاکستان کاریپێدەکریت. شەرمین عەبادی دەڵێت: "گەورەترین سەرکەوتن بۆ ئەم فیلمەی من ئەوەیە کە سەرۆک وەزیران، کەسە بەرپرسەکان کۆبکەتەوە، کوشتن لەسەر شەرەف قەدەغەبکات، لێرەوە پاریزگاری لە ژیانی ژنانی پاکستان بکەین، چونکە هەموو ژنێک مافی خۆیەتی کە بژی ئەگەر هەڵەشی کردبێت و تاوان باران دەبێت بچنە زیندانەوە."
لەدوای هەڵبژاردنی ئەم فیلمە بۆ خەڵاتی ئۆسکار، سەرۆک وەزیران نەوال شەریف، پیرۆزبایی لە دەرهێنەر کردو و بەڵێنی دا کە لەسەر ئەم کێسە کاری جدی بکات. 

سەرچاوە: euronews‎












هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw