سولی ئۆن وێب کوڕێك ئاوا بە پیتەر زومپووەر ئەڵێت، بەڵام وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوی دەست ئەکەوێت. پیتەر زومپووەر: من هاوڕا نابم لەگەڵت، تەلارسازی زمانێك نییە، تەلارسازی شتێکە بۆ ژیان نەك زمانێك. دایکم خانوویەکی ئەوێت بۆ ژیان نەك بۆ زمان . ناکرێت و ئیمکان نییە لە ناو زمانا بژیت. ئەم بابەتە زۆر بێزارم ئەکات، من زۆر خۆم تەرخان کردووە بۆ دروستکردنی خانووی باش، لەوانەیە من زۆر بەتەمەن بم، وەك خۆت باش ئەیزانی زمانێك هەی بێگومان و شایەنی ئەوەشە کە کەسێك زانا بێت بەم زمانە وو درکی پێبکات بەڵام ئەم زمانە خاڵی تەرکیزی ئیشەکانی من نییە، من فەلسەفەم خۆشەوێت بــــــــەڵام فەلسەفەی تەلارسازەکان نـــــا، بەڵکو فەلسەفەی فەیلەسووفەکان و بۆ من ئەوە باشترە. بەڵام پێچەوانەی ئەوە ئیشەکانی تەداو ئەندۆ هەیە کە بە تەواوی سپەیسێکی شاعیرانەن و بڕبڕەی ئیشەکانێتی و بۆ بەخشینی ئەو هەستەش پەنای بۆ کۆنکریت بردووە. دوو تەلارسازی زۆر سەرکەوتووی و ئەستێرە کە هەریەکەیان بیروڕایان پێچەوانەی ئەوی ترە و هەردووکیشیان ڕاستن، کەواتە ڕاستی لای هیچ کەسێك نییە و هەر کەسێك بەشێکی ڕاستی لایە و بە هەموومان وێنە گەورەکەی ڕاستی دروست ئەکەین. فۆتۆکان نموونەی کارێکی تەلاری کۆنکرێتییە. پرۆژەیەکی پیکەوەیی سولی ئۆن وێب & پەیجی هونەر و تەلارسازی