سولی ئۆن وێب
کاتێک فابریس مۆنتێرەو دوای 20 ساڵ گەرایەوە بۆ نیشتمانەکەی رۆژئاوای ئەفریقا، ئارەزووی دەکرد گەرانێک بکات. بەڵام بونی تۆری ماسی گرتنی کۆن وکەوتوو لە لێواری دەریاکەو رژاندنی شلەمەنیەکان بە تەووژم بۆ ناو دەریاکە هەر وەک خوێن بەربوون. ئاڵاندنی تورەکەی پلاستیکی بە دارەکانەوە هەروەک ئەوە وابوو کە گەڵای رەش بە دارەکانەوە بێت.
بەمەش وێنەگرەکە سەرسام دەکات و دەڵێت " ئەمە تاسانێک بوو بۆ من کە هەموو شتێک بدۆزمەوە کە پیس بووە".
بۆ ئەوەی رووناکی بخرێتە سەر کێشە گەورەکانی ژینگەی سنگال، مۆنتێرەو لەگەڵ ئیکۆفۆند گروپێکی ژینگەییان پێکهێنا، بۆ دروستکردنی زنجیرەیەکی وێنەیی" تارمایی" کە رۆڵی سەرەکی دەبینێت یان عفریتی سەروو سروشت، هۆشداری مرۆڤایەتی نەزانیە لە رێگایەک کە منداڵی ناوچەیی لەوانەیە هەروەها تێبگەن. ئەم تارماییە،کە پۆشاکێک لەبەردەکات لەلایەن دیزاینەری فاشیۆنی سنگالی دۆوڵسی بە بەکارهێنانی خۆڵ و خاشاک و چین چین و پێویستی ئەو کاتەی تا شی دەکاتەوە، تارمەییەکە زۆر گەورە دەردەکەوێ لەشوێنی فراوانی سوتاندنی خۆڵ و خاشاکەکان لە دەرەوەی داکار کە رۆژانە 1300 تەن پاشەرۆکی لێدادەنرێت.
تارماییەکە دوور دەردەکەوێ لە چاوی کامێراکەو پشت دەبەستێت بە تێروانینی خۆت بۆ بینینی. هەروەک دوکەڵی سوتان وەک دەریا ، یاخود چاڵاییەکی گەورەی سەوزایی.