ئای وایوای مۆنۆمێنتێک بە چاکەتی فریاگەوتن دروستدەکات

16/02/2016    14:08

ئای وایوای مۆنۆمێنتێک بە چاکەتی فریاگەوتن دروستدەکات 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

هونەرمەندی چینی ئای وایوای، لە تازەترین کاری هونەریدا لەبەرلین، مۆنۆمێنتێک بە چاکەتی فریاکەوتنی مەلە دروستدەکات. ئەم کارە هونەریەیی بۆ ئەو پەنابەرانە دەکات کە رۆژانە بەرەو ئەوروپا بەڕیدەکەون، بەتایبەتی لە تورکیا بۆ یونان لەوێوە بۆ وڵاتە ئەوروپیەکان. هونەرمەند ۱٤،٠٠٠ چاکەتی لە دورگەی لێسبونس یونانی وەرگرتوە. ئەم مۆنۆمێنتە دەیەوێت تیشک بخاتە سەر ئەو تاوانە قێزەوەندەی، رۆژ لەدوای رۆژ قاچاخچیەکان بەرامبەر ژیانی مرۆڤ لە دەریایی ئیچەدا دەیکەن. 

ئای وایوای ئیستا پرۆفیسۆری میوانە لە زانکۆی هونەر لە بەرلین. هەر لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ئاشکرای کرد کە دەیەوێت مۆمۆمێنتێک بۆ بەناهەندەکان لەسەر دورگەی لێسبونس دروست بکات، هونەرمەند بۆ رۆژنامەی afp دەڵێت: " زۆر کەس لەو شەبۆلانەدا ژیانیان لەدەستداوە، ئیمە پێویستمان بە مۆمۆمێنتێکە." هونەرمەند لە ئێستادا ئەتەلێیەکی لەسەر ئەو دروگەییە هەیەو  چەندین پرۆژەی هونەری لەوێ کردوە. 
پێش چەند هەفتەیەک ئای وایوای بوە جیگەی سەرنجی میدیاکان کە لەسەر دەریایی لیسبۆنس وەک ئالانی کوردی فۆتۆی خۆی گرت.
لە ساڵی ۲٠۱۵ زیاتر لە ملێۆنک پەنابەر رویان لە ئەوروپا کردوە بە هوێ ناهەمواری ژیانی ئەو وڵاتانەی لە جەنگیان تیدایە وەک سوریاو عیراق، کە زۆر بەیان بە دەریان ئیچەدا تێئەپەرن، تەنها لە ساڵی ۲٠۱۵ زیاتر لە ۷٠٠ لەم دەریایەدا خنکاوی زۆربەشیان منداڵبون.  


tagesspiegel.de


















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw