ئازەر عوسمان
کەسێک پرسی چۆن بەشێک (بابەتێک) بنوسی وا دیار بێت کە کۆتایی نییە؟ (پاتریک لیچتی)
یەکێک لە پلە پێدراوەکان، شارەزایەکی بواری میدیای نوێ داوای کرد لە رێگەی پێگەی turbulence.org ەوە لە ساڵی ٢٠٠٩ نوسین دابنرێت لە پێگەی ویکیپیدیاو و پاشان بتوانرێت گۆرانکاری تێدا بکرێت لە لایەن هەرکەسێکی ترەوە بێت.
ئەمە راستیەکی ئاسانە جیایی دروست دەکات لەگەڵ سروشتی بوون خۆیدا کە شیاوی گۆرانکاری بێت، لە لای هەرکەسێکی ترەوەبێت بە تێپەڕبوونی زەمەن.
بۆیە ئەمە کێشەی ووتاری دروست دەکات بۆ هەموو خاوەن نووسین و کارمەندێکی بوارەکە لە رێگەی پیشنیارێکی دیاریکراوەوە یاخود گێرانەوەی قسەیەک کە کۆتایی نەبێت.
کاری نووسەر یاخود بەرهەم هێن ئەوەیە کە بنیاتی هەیەو دەبێتە خاوەنی نەک شێواوی رووبدات و ببێتە پرۆسەیەکی بێ کۆتا.
بۆیە گەر نموونەی خودی تەکنیک و تەکنەلۆجیا بهێنینەوە پیشینەیەکی هەیە کە وای کردووە لە لایەن کۆمەڵێک زاناو بیریار و تەکنیکارەوە بنیاتی ئامێرێک و بابەتێک بنێت کە ئێستا کاری تێدا دەکەین.
لە ساڵی ١٩٦٠ دۆگلاس ئینگلبێرت سیستەمی گەشەپێدانی راستەوخۆی دروست کرد On _ Line لەسەر سیستەمی NLS کە بە فرە نوسینی گەل ناودەبرێت ئەم سیستەمە رێگە بە ژمارەیەک بەکارهێنەر دەدات لە یەل کاتدا بنوسن و بخوێننەوە لە رێگەی نێتەوە و هەروەها کێشەشی تێدا چارەسەر بکەن رۆڵی بەرهەمهێنی کلتوری بگۆڕێت لە دیاریکراوەوە بۆ پیشەی دروستکراوو فرەیی بەکارهێنەر.
ئەم سیستەمە لە بەرهەمهێنان وون بونە خێراکانی تێدا روودەدات نازانرێت کێ خاوەنی راستەقینەیە کێشەکە لەوەدایە تەوژمە خێراکان وەک وێنە وەردەگرین بۆیە بەم لێشاوەش دەکەوینە ناوی، پرسیارەکە لەوەدایە بێ هەبوونی ئەزموون دەکەوینە ناوی و پێمان وایە ئاسانە مامەڵە کردنی بەبێ هەبوونی پێشینەی کردارگەل.
ئەوەی بۆ من گرنگە لێرەوە پرسیارە سەرەکیەکە بوروژێنم لە نێوان هەموو ئەم گۆرانە خێرایانەدا هەمیشە پیشەیی بوون واتا زانین ئەزموون یاخود کاری سەرەکی بوون لە کوێدایە زانیاریە کەمەکان و وەرگرتنە خیراکان بێ لێوردبونەوەو پرسیاری قوڵتر لێشاوێک لە بەرهەمی سواو دروست دەکات چونکە لە بنەرەتدا کاری بۆ دارشتنی سەرەتایەکی بەهیز نەکردووە تەنها ویستە بۆ خۆ نمایش کردن.
کاتێک باس لە هەربابەتێک دەکەیت گەر نموونەی میدیای نوێ بهینینەوە ناسین و بینین بەرامبەر ئامێر و بەرهەمەکان ناسنامەی شارەزات پی نابەخشێت، بەڵکو کارو ئەزموون و خوێندنەوە، بوونی پرسیاری کە لەکوێدا پێویستم پیییەتی و خواستمە تا ئامانجێکی روون و دیار ببەخشێت بە بواری کارکردن و گەڕان لەسەری.
لێرەوە کلتوریش وەک هەمیشە خۆی لە پاشکۆدا بووەو بەشەکانی ناو کلتور هەرجارەو بە شێوەیەک بازاڕی هەبووە لەلای سیاسی و سەرمایەدارو کەسانی دی، ئەم هۆکارانەش وای کردووە بە پێی ئەم رەواجە هەرجارەو کەسێک ببێتە پاڵەوانی نێوەندەکان و بێ هەبوونی زانیاری و لێوردبونەوە کەسەکان شارەزایەکی تەواویان هەیەو پلەی راوێژکار وەردەگرن، مەبەستەکە ئەوەیە لەسەردەمی فرە میدیادا هەموو بابەت و کەرەستەکان بەردەستن بەڵام ئایە تا چەند خوێنەرین و لەگەڵ بوونی پرسیارە سەرەکیەکەی خۆماندا بەکارمان هێناوە کاتێک باس لە میدیای نوێ دەکەم بۆ هۆکاری بەشێکی گرنگی ناو کلتور و پێشکەوتنەکانی جیهانە.
ئەم زانیاریانەش بەردەوام نوێدەبنەوە بۆ سەلماندنی راستی ئەم سەرچاوانەش پێویستی بە گەرانێکی زیاتر هەیە، بۆیە دەگەڕێمەوە سەر ئەو خالەی بۆ نموونەی “ویکیپیدیا”؟
ویکیپیدیا سەرەتا لە ٢٠٠١ کە دامەزرا وەک سەرچاوەیەکی بەهێز لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەی دەکرا بەڵام کاتێک بووە شوینێک بۆ گشتی ئەو متمانەو بابەتی بوونەی خۆێ لە شوینێکدا لەدەست دا کە شوێنێک نییە بۆ پشت راستی و دلنیایی بابەتەکان و چی دی بڕواپێکراو نەما.
جیهان وا مامەڵە دەکات لە هەموو بوارێکدا بەڵام ئایە ئێمە ئەو ئاگاییە دەخەینە کار تا کلتور لە سیاقێکی ترو شێوەیەکی تر مامەڵەی بکرێت و تایبەتمەندو ئایدیۆلۆجیستێک و قسەکەرێک لە یەک جیابکرێتەوە؟
سەرچاوە:
- Variant Analyses: Interrogations of New Media Art and Culture، Patrick Lichty، P141
- Roland Barthes, ‘Death of the Author, Image, Music, Text, trans. Stephen Heath, New York: Hill and Wang, 1978.
- Walter Benjamin, ‘The Work of Art in the Age of Mechanical Reproduction, Film Theory and Criticism, ed. Gerald Mast and Marshall Cohen, London: Oxford University Press, 1976, pp. 612 – 634.