کۆنسێرتی ئاشتی و ژیان لە سلێمانی

18/02/2016    17:40

کۆنسێرتی ئاشتی و ژیان لە سلێمانی 


Mwsîk

سولی ئۆن وێب
لاژە تەها


بڕیارە ڕۆژانی ۱۹ و ۲٠ی ۲ی ۲٠۱٦، لەژێر ناونیشانی (ئاشتی و ژیان) گروپی موزیکی لوڕ هەستێت بە سازدانی کۆنسێرتێك بۆ خانمە هونەرمەند مەهرو مەستۆفی، لە هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی، کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە.

لەبارەی ناونیشانی کۆنسێرتەکەوە شاتوو خۆشناو، ئەندامی گروپی موزیکی لوڕ، بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " ناونیشانی ئاشتی و ژیانمان هەڵبژاردووە، بۆ ئەوەی لەم ناجێگیری و ناسەقامگیرییەی ئێستای هەرێمی کوردستاندا، بیسەلمێنین کە ئاشتی و ژیان هەر بەردەوامە تێیدا."


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw