سولی ئۆن وێب فیلمێکی پورتوگالیە، کە ئەم ساڵ لە فیلم بیناڵەی بەرلین، هەوڵی بردنەوەی ورچی ئاڵتونی دەکات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی ئیگۆ فێرایرا، باس لە مێژوی کۆلۆنیالی پورتوگالیا دەکات. دەقی فیلمەکە لە چەند نامەیەکی نوسەری پورتوگالی ئەنتۆنێۆ لۆبۆس ئەنتۆنیس وەرگێراوە کە لە ساڵی ۱۹۷۱ لە شەری ئەنگۆلاوە بۆ ژنە دوگیانەکەی ناردوە. دەرهێنەری فێرایرا دەربارەی فیلمەکە دەڵێت: "من زۆر هەستیارم، ئەگەر دەربارەی شتێک قسەبکەم کە نەژیانم تیدا. بۆیە ئەو بابەتە ناشرینەم، لە چیرۆکێکی جوانی خۆشەویستیدا پێشانداوە، ئەوە رەهەندی منە بۆ ئەو جەنگە بێ مانایە. هیوادارم، بینەر خۆیان لە فیلمەکەدا ببینەوە، چونکە ئەمە شیکردنەوەی منە بۆ راستیەکان." فیلمەکە بە رەش و سپی بەرهەمهاتوە، تێکەڵەیەکە لە نیوان خوێندنەوەی دەفتەری یادەوەری و راپۆرتی جەنگ، دەربڕینی هەستی خۆشەویستی، مارگەریدا ڤیلا نۆڤا ئەکتەری بەژداربو دەڵێت:" جەنگ لە ۱۹۷٤ ساڵی کۆتایی هات، بەڵام نەوەی نوێ زۆر کەم دەزانن دەرباەی ئەم جەنگە، لەهەمانکاتدا نەوە کۆنەکان بە بێدەنگی ماوەنەتەوە. بۆ من زۆر گرنگبو دەربارەی ئەم جەنگە زانیاریم هەبێت، شت ببیستم، لەگەڵ خەلکدا قسەبکەم، کە لەم جەنگەدا ژیابون. بە بڕوای من نەوەی نوێ دەتوانن لەم فیلمەوە شتێک فێربن."