سولی ئۆن وێب
هیرۆنیموس بوش(۱٤۵٠ـ ۱۵۱٦) یەکێکە لە هونەرمەند سەرنچ راکێشەکانی مێژووی هونەری شێوەکاری. "مۆزەخانەی نۆربرابانتس" لەشاری هیترۆگینبوش لە هۆڵندا، بۆ یادی ۵٠٠ ساڵ بەسەر مردنی بوش پێشانگەیە بۆ کۆی کارەکانی دەکاتەوە. ئەم پێشەنگەیە بە گرنگترین پێشەنگەی ئەم هونەرمەدە دادەنرێت کە دا ئێستا کۆی کارەکانی لە یەک شوێندا نمایشکرابێت.
بۆ ئەم پێشەنگەیە، لە مۆزەخانەکانی تری وەک ئەکادیما ڤینیسیا، لۆڤەر لەپاریس، پرادۆ لە مەدریدو میترۆپۆلیتان لە نیوێۆرک بەرهەمەکانی بۆش کۆکراونەتەوە. رێکخەری پێشەنگەکە چارلس دیمۆی دەربارەی بوش دەڵێت: " بوش هونەرمەندێکی زۆر تایبەتە، خاوەنی توانەیەکی داهێنانە لە ئاستێکی بەرزدا، کە تائێستا سەرچاوەی ئیلهامی چەندین هونەرمەندە لە جیهاندا. ۵٠٠ ساڵ لەدوای مردنی وەک هونەرمەندێک، بەرهەمەکانی بەزیندوی ماونەتەوە."
بوش لە ناو فەنتازیايەکی بی سنور کاردەکات، فیگەرەکانی تێکەڵێک لە شەیتان، فریشتە، ئاژەڵی ئەفسانەی، فیگەرەکان لەناو قوڵایی خەیاڵێکی زۆر تایبەتەوە هاتون، وەک بڵێت، خەوێکی ناخۆشن یان ورێنەکردن ناو نەستی مرۆڤ. تا ئەمرۆ تێگەیشتن لە بەرهەمەکانی ئەم بلیمەتە، وەک مەتەڵێک ماونەتەوە، بەبەردەوام شیکاری تازەی بۆ دەکرێت.
پێشەنگەی " خەیاڵی بلیمەتێک" تا ۸/۵/ ۲٠۱٦ لە شاری هیترۆگینبوش لە هوڵندا کراوەیە.
