گەلەری گرۆڤ لە سلێمانی کرایەوە

20/02/2016    23:02

گەلەری گرۆڤ لە سلێمانی کرایەوە 


Şêwekar

سولی ئۆن وێب

ئەمرۆ ۲٠/۲/۲٠۱٦ گەلەری گرۆڤ لە سلێمانی کرایەوە. لە وەرزی یەکەمی چالاکیەکانیدا، پێشەنگەیەکی هاوبەشی بۆ چەند هونەرمەندێکی شارەجیاوازەکانی کوردستانی باشورکردوە. وابڕیارە کارە هونەریەکانی ئەم نمایشە ببێتە کۆلێکشنی هەمیشەی گەلەریەکە.

گرۆڤ گەلەریەکی سەربەخۆیە، هونەرمەند سۆران مام ئەرکی دروستکردنی گرتۆتە ئەستۆ، بەشێکی لە ماڵی خۆی بۆ ئەم گەلەریە تەرخانکردوە. بیرۆکەی دروستکردنی گەلەریەکە دەرگەڕیتەوە بۆ ساڵی ۲٠۱۳ بەڵام لە بەر چەند هۆیەکی تەکنیکی ئەم پرۆژەیە دواخرا بۆ ساڵی ۲٠۱٤ لەژێر ناوی "گەلەری سۆران مام" مۆڵەتی بۆ وەرگیرا، بەڵام بە هۆی قەیرانی ئابوریەوە ئەم پرۆژەیەش بەرجەستە نەکرا. تا ساڵی۲٠۱٦ لە ژێر ناوی گەلەری گرۆڤ توانرا بیرۆکەکە بەنەجام بگەیەنن.

جیاوازتر لە گەلەریەکانی تر، گەلەری گرۆڤ تایبەتمەندێتی رێسای خۆی هەیە لە شێوازی نمایشکرد، بۆردێکی پسپۆر لە هونەرمەندا سەرپەرشتی کۆالیتی نماێشەکان دەکەن. 

لە لێدوانێکدا بۆ سایتی سولی ئۆن، خاوەنی گەلەی گرۆڤ سۆرام مام دەرباری ئامانجی کردنەوەی ئەم گەلەریە،  دەڵێت: "ئاماجی من، کردنەوەی گەلەریەکی جیاوازە لە گەلەریەکانی تر، لەو رووەوە کە بتوانین لە ئاستێکی بەرزدا نمایشبکەین، بەڵام مەبەست لەوەنیە کە ئەوانی ئێمە نمایشیان بۆناکەین ئاستیان نزمە، تەنها ئەمەوێت ئاماژە بەوەبکەم ئێمە بۆرد و دەستوری گەلەریمان هەیە، ئەوان بڕیار دەدەن، ئەوان کەسانی پرۆفشناڵ هەڵدەبژێرن."

دەربارەی ئەم نمایشەش و شێوازی چالاکیەکان لە داهاتودا سۆران دەڵێت: " شێوازی نمایشەکانمان وەرزیە، بەڵام کاری ئەم نمایشەی ئێستا وەک کۆلێکشنی گەلەریەکە دەمێنێتەوە، لەو کاتانەی کە نمایشی تازە دەکرێت ئەم کارانە بۆ کاتێکی کاتی لادەبرێت تا نمایشە نوێکە تەوا دەبێت."


هونەرمەند وەهبی رەسول، کە یەکێکە لە بۆردی گرۆڤ و لە سەرەتای دروستکردنی گەلەریەکەوە هاوکاری و راوێژکاری بۆ دامەزراندنی ئەنجامداوە، دەربارەی داهاتووی گەلەری گرۆڤ دەڵێت: "بە هیوای ئەوەی ئەم گەلەرییە، گرۆڤەیەك بێت، لە بەدیهێنان و خستنەڕوی جیاییەكی جۆریی لەسەر ئاستی نمایشكردنی هونەریی، بۆ ئاراستە جیاوازەكانی نیگاركێشانی هاوچەرخ، كە هێندەی لە توانادا بێت، ببێتە نمایندەیەكی جیاكەرەوە و كردەیی پێویست، بۆ ئەو ئاراستە جۆرییەی نێو بزاڤی نیگاركێشانی نوێ‌ لە كوردستانی باشوردا."















هه‌والی زیاتر

3D و سورریاڵ

Şêwekar

27/12/2015

3D و سورریاڵ

zortirîn xwênraw