فیلمی

21/02/2016    14:36

فیلمی "ئاڵای بێ وڵات" لە کوردستانی عێراق نمایش دەکرێت 


Cînema

سولی ئۆن وێب

فیلمی بڵندی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرهێنانی بەهمەن قوبادی و بەرهەمهێنانی پارێزگای هەولێر، بڕیارە بەهاری ۲۰۱٦ لە کوردستانی عێراق نمایش بکرێت. لەدوای نمایشکردنی ئەم فیلمە لە فیستیڤاڵی جیهانی "ساندەنس" لە ئەمریکا و چەن نمایشێکی تایبەتی تر، بڕیارە لەلایەن کۆمپانیای "وایلدبانچ"Wildbunch بڵاوکەرەوەی جیهانی، فیلمی "ئاڵای بێ وڵات" لە ئاستی جیهانیدا نمایش بکرێت و هەروەها ئەم نمایشە سەرەتا لە شارەکانی کوردستان و ئەمریکا دەست پێدەکات.
ئاڵای بێ وڵات" ژیانی دوو گەنجی ئەمڕۆی کورد لە ھەرێمی کوردستان بۆ بینەر باس دەکات کە سەرقاڵی سازکردنی وڵاتەکەیانن کە ساڵانێکی زۆرە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتە زلھێزەکانی عێراقدا بووە و ئەمڕۆکە دەرفەتێکیان بۆ ڕەخساوە کە نیشتمانەکەیان دروست بکەن. بەڵام تاکوو دەیانەوێت خزمەتی وڵاتەکەیان بکەن لە شوێنێکی دیکەوە و لەم سەردەمەی ئێستاکەدا لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعش، ھێرش دەکرێتە سەر کوردستان و ئەم گەنجە کوردانە ناچارن کە وەکوو باوک و باپیرانیان لە ڕابردوودا دیسانەوە چەکەکانیان ھەڵگرن و ڕووبکەنە بەرەکانی جەنگ و ڕووبەڕووی شەڕێکی داسەپاو بوەستن.




هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw