بەخشینی خەڵاتی ئاشتی

23/02/2016    13:08

بەخشینی خەڵاتی ئاشتی "ریمارکە" بە ئەدۆنیس ناڕەزایی لێکەوتەوە  


Têkst

سولی ئۆن وێب

شاعیری بەناوبانگی سوری، لەشاری ئۆسنابروکی ئەڵمانی خەڵاتی ئاشتی "ئیرش ماریا ریمارکە" ی لە ۱۹/۲/۲٠۱٦ پێبەخشرا. ئەدۆنیس بەوە ناسراوە کە بەدرێژای تەمەنی شەڕی بۆ ئاشتی ودیموکراتی کردوە، بە داکۆکیکەرێکی لە هومانزم بەناوبانگە. 
لە پێشکەشکردنی وتاری وەرگرتنی خەڵاتەکەدا، ئەدۆنیس بە خۆشحاڵیەوە خەڵاتەکەی وەرگرت، لەهەمانکاتدا رەخنەی لەوڵاتە ئەوروپیەکان گرت کە ئەوانێش تاوانبارن لەو جەنگەی کە لە سوریا دەگوزەرێت. ئەوروپیەکان لەگەڵ ئەوهێزە ئیسلامیانەدا، هەردووکیان ئەوە کلتور پێش ئیسلامەیان دێکداوە. باسی لەوەکرد کە وڵاتانی ئەوروپا دەبێت بەرپرسیارەتی وەرگرن دەڵێت: " بۆ ئاوارەبونی زیاتر لە چواردەهەزار منداڵ، دەرکردنایان لە هۆڵەکانی خوێندن و هەروەها روخاندنی قوتابخانەکانیان." لەهەمانکاتدا داوی لە روناکبیرە عەرەبەکان کرد کە رێگە چارە بۆ ئەم قەیرانە بدۆزنەوە. چونکە پرسیارەکە لەوەدانیە کە رژێمێك بگۆڕدرێت بەرژیمێکی تر، بەڵکو دەبێت پرۆسەی دیموکراتی لەو وڵاتانەدا بەرقەرار بێت و ئاین و دەوڵەت لەیەک جیابکرێتەوە.
 
بەخشینی ئەم خەڵاتە بە ئەدۆنیس، چەندین ناڕەزایەکی لەلایەن ئۆپۆزیسێۆنی سوریاوە لی کەوتەوە، کە رەخنەی ئەوان لەوەدایە، ئەدۆنیس هەڵویستی دژی رژێمی سوریا نەبوە، وەهەندێک لە گروپەی ئۆپۆزیسێۆن بە تیرۆریست دادەنێت. 
هەروەها لەگەڵ بەخشینی ئەم خەڵاتەدا بە ئەدۆنیس، بڕیار وابو خەڵاتێکی رێزلێنان، ببەخشرێتە جۆزەفینا نیکۆلینی، سەرۆکی شارەوانی شاری لەمپیدۆزا، بەرامبەر ئەو هاوکاریانەی  بۆ پەنابەرە سوریەکان کردویەتی. بەڵام نیکۆلینی خەڵاتەی رەتکردوە، لە دژی ئەدۆنیس.  

خەڵاتی"ئیرش ماریا ریمارکە" هەمو دوو ساڵ جارێک لەلایەن شاری ئۆسنابروک دەبخشرێت بە ۲۵ هەزار ئۆیرۆ دەخەملێنرێت. دەبوایە لە ۲٠/۱۱/۲٠۱۵ ئەم خەڵاتە ببەخشراوە، بەڵام بۆ یەکەم جارە بەهۆی هەڵی رێکخستەوە دوابکەوێت.

سەرچاوە: ndr.de


هه‌والی زیاتر

zortirîn xwênraw