سولی ئۆن وێب
لاژە تەها
بڕیارە سبەینێ، چوارشەممە، ۲٤ی ۲ی ۲٠۱٦، کاتژمێر ٤:٠٠ی پاش نیوەڕۆ، لە تەلاری هونەر، لەلایەن تیپی مۆسیقای سلێمانییەوە یادێك بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو، کەریم کابان، ڕێکبخرێت.
دەربارەی چالاکییەکانی یادەکە، بەختیار سەعید، بەڕێوەبەری تەلاری هونەر و یەکێك لە ڕێکخەرانی ئەو یادە، بە سولی ئۆن وێبی ڕاگەیاند: " چالاکییەکان پێكدێن لە پێنج گۆرانی هونەرمەند بە شێوەی کۆڕاڵ، چەند وتارێك، فیلمێکی دیکۆمێنتاری کە لەلایەن کەناڵی کوردساتەوە بەرهەمهاتووە، پێشانگایەکی فۆتۆ بۆ تەمەنە جیاوازەکانی هونەرمەند، لەگەڵ دانانی کۆمەڵێك لە جل و بەرگ و کەرەستەی تایبەتی کەریم کابان"
هەروەها کتێبێکی تایبەت بە ژیان و بەرهەمەکانی کەریم کابان ئامادە کراوە، لەژێر ناونیشانی (کەریم کابان ڕێحانەیەك لە دەنگی خۆش) دابەش دەکرێت بەسەر ئامادەبووان دا و هاتن بۆ هەمووانە.